لە سیدەكان پەخشی كەناڵە ناوخۆیەكان گەڕایەوە

لە سیدەكان پەخشی كەناڵە ناوخۆیەكان گەڕایەوە

زاری كرمانجی- سیدەكان: دووای ماوەیەكی زۆر لە پچڕانی پەخشی كەناڵە ناوخۆیەكان بە هەوڵی زۆری لایەنە پەیوەندی دارەكانی ناوچەكە دووبارە پەخشی كەناڵەكان گەڕێندرایەوە .
ئیسحان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بە زاری كرمانجی راگەیاند" دووای هەوڵ و بەدوواداچوونی بەردەوام بۆ گەڕاندنەوەی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان لە ناحیەكەمان لە ئێستادا دانیشتوانان ئەتوانن بینەریان بن.
چەلەبی ئاشكراشی دەكات" بورجێكی زۆر بەرز لە ناوچەی سەری بەرد دانراوە و جیا لە سەنتەری ناحیە و گوندەكانی دەرووبەری, هاوكات ئەگەری زۆر هەیە دانیشتوانانی گوندەكانی دەشتی هێرت و دۆڵی زەرزێ و مهاجیران سوود مەند بن لە پەخشی كەناڵەكان .
گووتیشی" ئەگەر بە كارهێنەری كەناڵە ناوخۆیەكان زۆر بێ كۆمپانیا ئامادەیە بورجی تر لە دەڤەرەكەمان زیاد بكات, بۆیە دڵنییای دەدەینە گەنجان و هاووڵاتییانی سنوورەكەمان هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ سوود مەند بوونیان لەو كەناڵانە.

زۆرترین بینراو