لە سیدەکان دوو گەنج بریندار بوون

لە سیدەکان دوو گەنج بریندار بوون

 

موڕشید برادۆستی - سیدەکان: درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران بەهۆی رووداوی هاتووچۆ دوو کەس بریندار دەبن.

رووداوەکە لە گوندی مجێسەری نزیک سەنتەری ناحیەی سیدەکان روویداوە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپتڕا خۆی بە ستوونێکی کارەبا کێشاوە و دواتر وەرگەڕاوە, بەو هۆیەوە شۆرت لە کارەبای گوندەکە درووست بووە ئاگریش لە شوێنی رووداوەکە کەوتۆتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سیدەکان بە زووی کۆنتڕۆڵ کرا .

لەوبارەیەوە, کاروان فەیسەل بەڕێوەبەری کارگێڕی بنکەی تەندروستی سیدەکان بە زاری کرمانجی راگەیاند" کاتژمێر 1:30 خوولەکی شەوی رابردوو دوو گەنج بە ناوەکانی " میکائیل خەلیل حاجی " و سالار عەباس شێخۆ" تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 24 ساڵانە و دانیشتووی سیدەکان پیشەیان قوتابییە بەهۆی رووداوی هاتووچۆ بریندار ببوون گەێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان .

زیاتر گووتی" دەستبەجێ رێوشوێنی پزیشکییان بۆ گیراوەتەبەر و تیمار کراون ئێستا باری تەندرووستییان جێگیرە, بە مەبەستی دڵنیابوونی زیاتر و ئەنجامدانی پشکنین رەوانەی سۆران کراون .

شایەنی باسە, ساڵانە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان, بەهۆی پابەند نەبوونی شوفێران بە رێنمایەکانی هاتووچۆ و خراپی رێگاوبانەکان سەدان هاووڵاتی دەبنە قوربانی .

زۆرترین بینراو