لە سێ ساڵدا دەستپاكی 17 ملیار دیناری بۆ حكوومەت گەڕاندووەتەوە

لە سێ ساڵدا دەستپاكی 17 ملیار دیناری بۆ حكوومەت گەڕاندووەتەوە

بە گوێرەی ئاماری دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوە‌ی گەندەڵی لە ساڵی 2016ەوە تاكو 2019 نزیكەی 737 دۆسیە رەوانەی دادگا كراون و بڕی 17 ملیار و 79 ملیۆن دیناریش وەك داهات بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەڕێندراوەتەوە.
بەشێوەیەكی گشتی ئامارەكانی دەستەی دەسپاكی لە ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا بەم شێوەیە:
وردبینی كردن لە كەیسی پلە تایبەتەكان كە لە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و وەزارەتەكان و دەستەكانەوە پێكدێت بریتییە لە 523 كەیس، كەیسی پلە تایبەتە بێ شوێنكارەكان كە لە پارێزگار و جێگر و قایمقام و بریكاری وەزارەتەكان و بەڕێوبەری شارۆچكە و راوێژكار و بەڕێوبەرە گشتییەكان پێكدێت بریتییە لە 83 كەیس، ئەو كەیسانەی لە 1/1/2016 تاكو 1/12/2019 رەوانەی دادگای تایبەتمەند كراون و دادگایی كراون بریتییە لە 737 كەیس، داوا هەوا‌ڵدەرییەكان لە 2014-2019 بریتییە لە 669 داوا، داوا سزاییەكان لە 2014 – 2019 بریتییە لە 1027 داوا، بەهای گەندەڵی خەمڵێندراو لە ساڵی 2014 تاكو ساڵی 2019 بریتییە لە 423 ملیار و 29 ملیۆن دینار، بڕی پارەی دەست بەسەرداگیراو 2 ملیار و 77 ملیۆن دینارە، بەهای داهاتی گەڕێندراوە 17 ملیۆن و 79 ملیۆن دینارە".

زۆرترین بینراو