لە شتوتگارت پارە بۆ كڕینی میسی كۆدەكرێتەوە

لە شتوتگارت پارە بۆ كڕینی میسی كۆدەكرێتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: هاندەرێكی یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی، بیرۆكەیەكی سەرشێتانەی هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی یانەكەی بدات تواناكانی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەدەستبهێنێت.
ئەو هاندەرە ناوی تیم ئارتمانە، پەیجێكی كردۆتەوە بۆ ئەوەی هاندەرانی یانەكەی هان بدات لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پارە ببەخشن بۆ ئەوەی یارمەتی یانەكەیان بدەن تا بتوانێ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەكانی.
دوای ئەوەی مێسی لە رێگەی فاكسێكەوە كارگێڕی بەرشەی لەوە ئاگاداركردەوە كە دەیەوێت ریزەكانی یانەكە جێبهێڵێت، ناوی مێسی بە چەند گەورە یانەیەكی ئەوروپییەوە بەسترایەوە، بەڵام كەس بیری بۆ لای یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی نەدەچوو، مەگەر تیم كە دەیەوێت 700 ملیۆن یۆرۆ، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مێسی كۆبكاتەوە بۆ ئەوەی مێسی بهێنێتە ریزەكانی شتوتگارت.
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، تیم 5 رۆژە ئەو پەیجەی داناوە، كەچی تا ئێستا تەنیا 262 یۆرۆی كۆكردۆتەوە، كە ئەو پارەیە بەشی كڕینی پێنج درێسی مێسیش ناكات.
لەگەڵ ئەوەشدا تیم نە پەشیمانە لەوەی كردووەو نە هەست بە شەرمیش دەكات و بە شانازییەوە دەڵێت" ئەگەر مێسی رەتیشیكردەوە بێتە شتوتگارت، ئەو پارەیە بە رێكخراوێكی خێرخوازی تایبەت بە دابینكردی ئاوی پاك دەدەم".

بیروڕا

زۆرترین بینراو