لە شەقڵاوە ئافرەتێك گیانی لە دەستدا

لە شەقڵاوە ئافرەتێك گیانی لە دەستدا

محەمەد ئامۆكەیی-شەقڵاوە: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دووسایدی (باسرمە- قەندیڵ) ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاو لە ئەنجامدا ئافرەتێك گیانی لەدەستداو یەكێكی دیكەش بەسەختی برینداربوو.
هێدی مەجید، بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شەقڵاوە، بەزاری كرمانجی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو كەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ، گەیاندرانە نەخۆشخانەی شەقڵاوە، لەوانە ئافرەتێك بەناوی (عائیشە محەمەد) بەر لەوەی بگەینرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، ئەوەی دیكەش بەسەختی بریندار ببوو، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای شاری هەولێر كرا.
جێگای باسە "دووسایدی باسرمە یەكێكە لەو رێگایانەی تا ئێستا بەدەیان رووداوی هاتووچۆی لێ دروست بووە، شۆفێرانیش داواكارن هێمای زیاتری هۆشیاركردنەوە لەو رێگایە دابنرێن، بۆ هۆشیاركردنەوە و كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ.

زۆرترین بینراو