لە شەقڵاوە ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ دەکرێت

لە شەقڵاوە ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ دەکرێت

محەمەد ئامۆکەیی-زاری کرمانجی: لە ژێر چاودێر قائیمەقامی قەزای شەقڵاوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ.

جوان رەفیق، قائیمەقامی شەقڵاوە، بەزاری کرمانجی راگەیاند " شەقڵاوە شارێکی گەشتیارییە لە هەموو وەرزەکانی ساڵ گەشتیار گەلێک رووی تێدەکات بۆ ئاهەنگی سەری ساڵیش کە چەند رۆژێکی ماوە ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ ئەوەی بەجوانترین شێوە پێشوازی لە میوان و گەشتیار بکرێت.

ئەوەشی گووت" ئاهەنگەکە لەنێو جەرگەی بازاڕی شەقڵاوە بەڕێوەدەچێت و هیواخوازین ئەوانەی بەشدارن کاتەکانیان بەئارامی بەسەربەرن و هاوکاری هێزە ئەمنیشەکانیش بکەن.

بیروڕا

زۆرترین بینراو