لە شەقڵاوە خولێک کرایەوە

لە شەقڵاوە خولێک کرایەوە

محەمەد ئامۆکەیی
سەنتەری پاراستنی منداڵانی شەقڵاوە، لە پێشوازی وەرزی هاوین هەستا بەکردنەوی خوڵێکی بێبەرامبەر بۆ 30 فێرخوازی شارەکە.
عەبدوڵا قادر، بەرپرسی سەنتەری پاراستنی منداڵانی شەقڵاوە، بەزاری کرمانجی راگەیاند" لەبەردەوامی کارو چاڵاکیەکانماندا هەستاین بەکردنەوەی خوڵێکی زمانی ئینگلیزی بۆ زیاتر لە 30قوتابی پۆڵەکانی 7\8\9ی بنەڕەتی، ماوەی خولەکەش دوو هەفتە دەخایەنێت وانەکان لە لایەن مامۆستایانی پسپۆڕ دەگوترێنەوە.
عەبدوڵا ئەوشی گووت" لەدوای کردنەوەی ئەو سەنتەرە لە لایەن وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، بە دەیان خوڵی جۆراو جۆرمان کردۆتەوە بۆ خوێندکار و منداڵەکانی باخچەی ساوایان، سەرجەمی خولەکانیش بێ بەرامبەر بوونەو بەهەوڵی مامۆستایانی خۆبەخش و چەند رێکخراوێکی بیانی و نێوەخۆیی بووە.

زۆرترین بینراو