لە شەقڵاوە دەست بەسەر بڕێکی زۆری كالآى ماوە بەسەرچوداگیرا

لە شەقڵاوە دەست بەسەر بڕێکی زۆری كالآى ماوە بەسەرچوداگیرا

محەمەد ئامۆکەیی: لە نێو بازاڕی قەزای شەقڵاوە لە لایەن تیمی بەشی چاودێری تەندروستی دەست بەسەر بڕێکی زۆری کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو داگیرا.

بەشدار قەساب بەرپرسی بەشی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، بۆ زاری کرمانجی گووتی" لە بەردەوامی سەردان و بەسەرکردنەوەکانماندا دەستمان بەسەر بڕێکی زۆری کەل و پەلی خواردەمەنی داگرت لە نێو بازاڕی شەقڵاوە، خاوەن مارکێتەکانیشمان ئاگادارکردنەوە بۆجاری دووەم هەر کەل و پەلێکی تری ماوە بەسەرچویان لێبگیرێت سزای ماددی دەدرێن بگرە شوێنەکەشیان پێ دادەخرێت. ئەوەشی گووت" ئەو کەل و پەلانەی دەستیان بەسەر داگیرا خۆی لە 20جۆری خواردەمەنی دەبینیەوە کە رۆژانە بە خەڵکیان دفرۆشرێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەهەر دوکان و مارکێتێک بینیان ئاو بیپسی هەندێ خواردەمەنی تر لەبەر تیشکی خۆر بوو ئاگادارمان بکەنەوە بۆ سزادانی ئەو کەسانە، یاخود لە بەسەر چونی بەروار ئاگادارمان بکەن.

زۆرترین بینراو