لە شەقڵاوە قوتابیە یەکەمەکان خەڵات کران

لە شەقڵاوە قوتابیە یەکەمەکان خەڵات کران

محەمەد ئامۆکەیی_ شەقڵاوە:
لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەس و کاری قوتابیە یەکەمەکانی سەر ئاستی قەزاکە دیاری رێز لێنان بەخشرا بە 10قوتابی.
هێدی واحید، بەرپرسی لقی شەقڵاوەی یەكێتی قوتابیانی كوردستان، بۆ زاری کرمانجی گووت" بە پێویستمان زانی رێز لێنان پێشکەش بە دە قوتابیە یەكەمەكانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی یەكەمی سەر كۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە و پەیمانگەی تەكنیكی و پەیمانگەی وەرزشی شەقڵاوە، بكەین .
ئەوەشی گووت" خاوەنی هەوارگەی عەلی خۆشناو کە سپۆنسەری ئەم مەڕاسیمەی کردبوو لە لایەن بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە، بە نوێنەرایەتی وەزیری پەروەردە خەڵاتی تایبەتی وەزیر پێشكەش بە خاوەنی هەوارگەکە کرد لە هەمبەر هاوكاری كردنی پڕۆسەی پەروەردە لە دەڤەرەکە.

زۆرترین بینراو