لە عێراق 110 حزب بە نیازن بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكەن

لە عێراق 110 حزب بە نیازن بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختە بكەن

زاری كرمانجی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕای دەگەیەنێ تاوەكو ئێستا 250 حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە و 110 حزبیش داواكارییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پێشكەش كردووە. 
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماری نوێی سەبارەت بە تۆماری حزبەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڵاو كردەوە. بەپێی راگەیەندراوەكە، تاوەكو ئێستا 250 حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە، لەوانەش 110 حزبیان داواكارییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەخت پێشكەش كردووە.

وا بڕیارە رۆژی ١٠ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوای چەند جار لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن و دواخستنی.

زۆرترین بینراو