لە فایناڵی خولی فوتساڵی كچانی كوردستان چی گوزەرا؟

لە فایناڵی خولی فوتساڵی كچانی كوردستان چی گوزەرا؟

تیپی فوتساڵی كچانی یانەی وەرزشی چۆمان وەك ئەسپە ڕەشەكەی خولەكە بە یەكەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و دواجار زێرەڤانیشی تێپەڕاند و گەیشتە یاری كۆتایی،لەم كاروانەدا زۆر رێگای سەختی تاقیكردەوە و كێبڕكێ ی مەزنی تیپی بەهێز و پڕ ئیمكانیات و خاوەن ئەزموونی كرد ئەم دەستكەوتە تا ئێرە بە جوهدی سەرۆكی یانە ، دەستەی كارگێڕی، راهێنەر، یاریزانان و هاندەران بەدیهات ، لە یاری كۆتاییدا هاندەرێكی بێ شومار بە خەونێكی زۆر گەورەوە یاوەری تیپەكەیان كرد بۆ شاری سلێمانی، لە یاریگای (صالح علی) لە رووبەڕووبونەوەیاندا لەگەڵ تیپی فوتساڵی سیروانی نوێ زیاتر لەوەدەچوو تیپی چۆمان خاوەن یاریگا بێت بە شاهێدی هەموو مرۆڤێكی بە ویژدان جیاوازتر لە دوو یاری چوون و هاتن كە چۆمان تەنها خاڵێكی لەو تیپە وەرگرتبوو، نزیكبوون لە بەرزكردنەوەی جامەكە و بوونە پاڵەوان بەڵام چەند هۆكارێك بوونە هۆی بێبەش بوونی شارە خنجیلانەكەی چۆمان لەو نازناوە دواجار بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەوە یاریەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، ئەم دواخستنە بە سوودی یانەی چۆمانی دەزانم، بۆچی؟
دوای بەرامبەربونەوەی هەردوو تیپ بە (٤-٤) كاریگەری تەواو نەرێنی دروستبوو لەسەر یاریزان و راهێنەری چۆمان بەوەی توشی دڵەڕاوكێ بون و هەستیان بە غوبن و بەش خوران كرد لەلایەن ناوبژیوانان، چونكە لە ماوەی كەمتر لە شەش خولەك چوار پێناڵتی دە مەتری لە دژیان گیرا ئیتر راستە یاسای فوتساڵە بەڵام كاریگەری زۆری هەبوو..
بەو دەروونە ناجێگیرەی یاریزان بچیتە ناو كەش و هەوای لێدانی یەكلاكەرەوە زۆر ئەستەم دەبوو، چونكە لێدانی یەكلاكەرەوە پایەكانی زیاتر لەسەر ئارامی دەروون وەستاون تا هێز و شتی تر
پێكانی دوو یاریزانی گرنگ لە پێكهاتەی چۆمان بێگومان ڕۆڵی دەبوو لە جێبەجێكردنی پێناڵتیەكاندا زیانی دەبوو.
هەڵەكانی ناوبژیوان كە هەندێ كات هەستی پێكرا دەكرا لە پێنالتیەكانیش دوبارە بێتەوە بە مەبەست یان نا، بۆ نموونە دوبارە كردنەوەی لێدانەكان لە بەرژەوەندی لایەك و دژی لایەك بە پاساوی هاتنەپێشەوەی گۆڵچی و شتی لەو جۆرە.
هەڵەیەكی ستراتیجی بوو یاری لەناو سلێمانی بكرێ و تیمێكی ئەو شارەش لە فایناڵ بێت..
پێویستە فایناڵ لە پایتەخت بكرێ وەك هەر شوێن، ئەوەش بۆ چۆمان باش ئەبێ.
بەگژداچونەوەی پۆلیس بە هاندەرانی چۆمان زیاتر فشاری دەروونی خستەسەر یاریزانانی چۆمان چونكە لەوكاتە هەست بە پاراستنی ئەمنیەتی هۆڵەكە نەدەكرا..
گۆڵچی یانەی سیروانی نوێ بە دوو لێدانی تەكنیكی دوو یاریزانی چۆمانی خست كە لە هەردوكیان شایستەی كارتی زەرد بوو لە جاری دووەم دەبووە سور كە ناوبژیوان نەیكرد ئیتر ئەمەش دەبێتە هۆی سترێس و لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ.

 

زۆرترین بینراو