لە قوتابخانەیەكی سۆران لەبەر كۆرۆنا قوتابیان هەموو وانەكان ناخوینن

لە قوتابخانەیەكی سۆران لەبەر كۆرۆنا قوتابیان هەموو وانەكان ناخوینن

محەممەد مەحموود - زاری کرمانجی
لەدوای کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بەرووی قوتابییانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و یەکەم و دووەمی بنەڕەتی تادێت ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە نێو مامۆستایان و قوتابییان زیاتر دەبێت.
لەم بارەیەوە مامۆستا ئەرسەلان مەلائەحمەد،بەڕێوەبەری قوتابخانەی دواناوەندی سۆرانی نموونەیی تێکەڵاو، بەزاری کرمانجی راگەیاند: لەدوای دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی قوتابییانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، تەنها لەقوتابخانەکەی ئێمە کە قوتابخانەی دواناوەندی سۆرانی نموونەیی تێکەڵاوە، زیاترلە ٨ مامۆستاو ١٥قوتابی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوونە.
ئەم بەڕێوبەرە گووتیشی: تووشبوونی ئەو ژمارە زۆرەی مامۆستایانی قوتابخانەکەمان کاریگەری لەسەر خوێندنی قوتابییان کردووە، بەو هۆیەوە لەبەر تووشبوونی ئەو مامۆستایانە ،رۆژانە قوتابییانی پۆلی ١٢ی قوتابخانەکەمان وانەیەک یا دوو و سێ وانە دەخوێنن، لەگەڵ ئەوەش دەرگای قوتابخانەکەمان دانەخستووە .
لەزۆربەی قوتابخانەکانی ئەم سنورە گومان لە تووشبوونی مامۆستایان و قوتابییان هەیە بەڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام وەک بەشێک لەمامۆستایان باسی دەکەن لەبەر گرانی نرخی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانن بچنە تاقیگە و پشکنین ئەنجام بدە".

زۆرترین بینراو