لە قەزای سۆران رۆژانە حاڵەتی نوێ تۆمار دەكرێت

لە قەزای سۆران رۆژانە حاڵەتی نوێ تۆمار دەكرێت

 سۆران پشتیوان کریم - زاری کرمانجی سۆران:

بەرپرسی سەنتەری کۆڕۆنا لە قەزای سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند" تووشبوانی کۆڕۆنا لەسنوری قەزای سۆران رۆژانە دوو تا پێنج حاڵەت تۆمار دەکرێت، رۆژانە رێژەی توشبوان بەرزی و نزمی هەیە، تووشبون بەکۆڕۆنا ڤایرۆس بەزی و نزمی هەیە".

دکتۆر جەواد مەهدی: دەشڵێت" هیچ تووشبوێک بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای گۆڕاو لەسنوری هەر چوار قەزاکانی (سۆران، چۆمان، ڕواندز، مێرگەسۆر) تۆمارنەکراوە."

لەکۆتایشدا گووتی" کۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسنوری قەزای سۆران لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ئەم پەتایە تاکۆ ئێستا نزیکەی 5700کەسە، حاڵەتەکانی گیان لەدەست دانیش گەیشتە 123کەس ."

زۆرترین بینراو