لە كاتی خورادنەوەی شلەمەنی و ئاو دانیشن

لە كاتی خورادنەوەی شلەمەنی و ئاو دانیشن

ئاوخواردنەوە لەحاڵەتی بەپێوە وەستاندا، ئەگەری هەیە مرۆڤ تووشی كێشەی تەندروستی زۆر بكات، پسپۆڕانی تەندرووستی ڕێنمایی خەڵكی دەكەن كە لەكاتی ئاو خواردنەوە یان هەر شلەیەكی تردا دابنیشن.
پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ئاماژە بەوەدەدەن، خواردنەوەی ئاو بەپێوە زیان بە سوورێنچك دەگەیەنێت و برین لەو ماسولكەیە دروستدەكات كە سوورێنچك بە گەدە دەگەیەنێت.
هەروەها ئاو خواردنەوە بەپێوە دەبێتە هۆی تێكچوونی كرداری هەرس، چونكە بە پێچەوانەی بەپێوە ئاوخواردنەوە، لەكاتێكدا مرۆڤ بە دانیشتنەوە ئاو بخواتەوە ماسولكەكانی و دەمارەكانی زیاتر دەحەوێنەوە.
جگە لەوەش زیانی بۆ گورچیلە دەبێت، چونكە كاتێك بەو جۆرە ئاو دەخورێتەوە ئەو شلەیە بەباشی پاك ناكرێتەوە، بۆیە ماددە زیادبەخشەكانی ڕاستەوخۆ دەچنە خوێنەوە و تێكەڵی دەبن، ئەگەر بەم جۆرە بەردەوام بێت ئەوا ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر تەندروستی گورچیلە دروست بكات.
لەگەڵ ئەوانەشدا كاریگەریی نەرێنی لەسەر جومگەكان دەبێت و تووشی هەوكردنیان دەكات، هەروەها ڕێگە لە جەستە دەگرێت سوود لەم شلەیە بەپێی پێویست وەربگرێت.

زۆرترین بینراو