لە كانیبۆت مۆزەخانەیەكی كولتوری و كەلەپوری كرایەوە

لە كانیبۆت مۆزەخانەیەكی كولتوری و كەلەپوری كرایەوە

رەمەزان هەرنی – كانیبۆت : لە گوندی كانیبۆن لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە رێورەسمێكدا مۆزەخانەی كولتوری و كەلەپووری كرایەوە، لەگەڵ كردنەوەی چەندین بارەگای تر لە هەمان شوێن.
رێبەر سەعدوڵڵا، بەرپرسی تیپی هونەری و رۆشنبیری كانیبۆت بە زاری كرمانجی گوت : لە رێورەسمێكدا لە ژێر چاودێری غەفوور ئەحمەد، قایمقامی مێرگەسۆر و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و حكوومی مامۆستا و كەسایەتی ناوچەكە مۆزەخانەی كەلەپووری و فلكلۆری كانیبۆت و ژمارەیەك بارەگای رێكخراوەكان لە گوندی كانیبۆت كرانەوە.
رێبەر گوتیشی : مەبەست لە كردنەوەی مۆزەخانەی كانیبۆت بۆ ئەوە بوو نەوەكانی ئێستا شارەزاییان بۆ دروست ببێت لەسەر ئەو كەرەستەو كەلوپەلانەی لەسەردەمی باو و باپیرانمان بەكار هاتووە ‌ و بەشێكی مۆزەخانە كەلەپووری بۆ هەموو مۆزەخانە تایبەتە بە ناوچەی بارزان و مەبەست لێی پاراستنی ئەو كەلوپەلانەیە.
رێبەر ئەوەشی خستەروو : لەگەڵ كردنەوەی مۆزەخانەی كەلەپووری و كولتوری بارەگای تیپی هونەری كانیبۆت كرایەوە لەگەل یەكێتی ئافرەتان ناوەندی شێروان مەزن و بارەگای لاوانی كانیبۆت و گروپی شاخەوانی كانیبۆت و رێكخراوی كەڤنار بارەگای ئەمانەش هەر لەناو یەك باڵەخانە كرانەوە".

 

 

 

زۆرترین بینراو