لە كانی ماران مێنێكی ئیتالی دۆزرایەوە

لە كانی ماران مێنێكی ئیتالی دۆزرایەوە

زاری كرمانجی-سۆران: تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، مینێك لەكانی ماران لە روباری گەلی عەلی بەگ دەدۆزنەوەو تیمەكانی مینلابەری لی ئاگادار دەكەنەوە.
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی سۆران، رایگەیاند " لەكاتی هەڵمەتی بەرفراوانی تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران، بۆ دۆزینەوەی دوو خنكاو كە ماوەیەكە كەوتوونەتە روبار، لە نزیك كانی ماران لەكاتی گەڕان لە گەلی عەلی بەگ لە نزیك كانی ماران مینێكی دروستكراوی ئیتالی دژەكەسی دۆزرایەوە".
ئاماژەشی بەوەدا " تیمەكانی تایبەت بەهەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنییەكانمان لە بوونی ئەم مینە ئاگاداركردەوەو سەردانی شوێنەكەیان كردو مینەكەیان لەشوێنەكە هەڵگرتوو پوچەڵیان كردەوە.

زۆرترین بینراو