لە كەیسی رۆناڵدینهۆ چەندین كەس تێوەگلاون

لە كەیسی رۆناڵدینهۆ چەندین كەس تێوەگلاون

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: كەیسی رۆناڵدینهۆو براكەی تا ئێستا لە پارەگوای یەكلای نەبۆتەوە، كە لە چەند مانگی پێشوو ئەو یاریزانە دیارەی بەڕازیل بە مەبەستی كاری بازرگانی و پێشكەشكردنی كتێبێك لەو وڵاتە بە بیانووی پاسپۆرتی ساختە دەستگیركران. سەرەتا رۆناڵدینهۆو براكەی لە یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس دەست بەسەركران، پاشان بۆ بەندیخانەی ئاسوسیون گوازرانەوە، دواتر بڕی (600) ملیۆن دۆلاریان وەك كەفالەت پێشكەشی دادگا كرد بەبڕیاری دادوەری گشتی یاریزانەكەو براكەی بە دەستبەسەری بەرەو هۆتێلێكی چوار ئەستێرە گواسترانەوە، كە بەپێی یاساكانی وڵاتی پاراگوای سزای بەكارهێنانی پاسپۆرت و ناسنامەی ساختە بریتییە لە زیندانیكردن بۆ ماوەی پێنج ساڵ، لە بەرامبەردا ڕۆناڵدینیۆ بەرگرییەكی بەهێز لەخۆی دەكات و بە بەڵگەو دۆكۆمێنت دەیەوێ بیسەلمێنێت كە هەڵەیەك روویداوەو خۆی و براكەی ئاگاداری ئەوە نەبوون پاسپۆرتی ساختەیان بۆ درووستكراوە, بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ABC دادگای پارەگوای بڕیاری دەستبەسەركردنی بۆ دالیا لۆپێز دەركردووە كە سەرپەرشتی پڕۆسەی سەردانیكردنی رۆناڵدینیۆی بۆ پاراگوای دەكرد، چونكە دالیا تۆمەتباری سەرەكییە لەم كەیسەداو بڕی (21) هەزار دۆلار بەرتیلی بەخشیوە بە كارمەندێكی فڕۆكەخانەی پارەگوای لەپێناو ساختەكردنی پاسپۆرتەكانی ئەو یاریزانە، هەروەها وێڵمۆندس سوزالێرای گەورە بازرگانی بەڕازیلی بەهەمان شێوە ناوی لەنێو كەیسەكەی ڕۆناڵدینهۆدا هەیە، چونكە وێڵمۆندس ئەو كەسەیە پاسپۆرتەكانی ئامادە كردبوو، بەڵام ناوبراویش ئێستا لە ماڵەكەی دەست بەسەركراوەو بڕیار دراوە پێداچوونەوە بە پەڕاوی باخەكەیدا بكرێت كە (18) دۆنم زەوییە.
لە كۆتایدا بەهۆی درووستكردنی فشاری زۆرو ترس لە كۆڕۆنا ئەستێرەكەی پێشووی سیلیساو بۆ یەكێك لە هۆتێلەكانی ئەو وڵاتە گواستراوەتەوە، بڕیاریشە لە سەرتای مانگی داهاتوو دادوەر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی بەدەست بگات و بە سزادان یان ئازادبوون بڕیار دەدات.

زۆرترین بینراو