لە مانگێكدا زیاتر لە 2 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆرانیان كردووە

لە مانگێكدا زیاتر لە 2 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆرانیان كردووە

زاری كرمانجی سۆران: لەماوەی مانگی 3ی رابردوودا زیاتر لە 2000 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆرانیان كردووەو زیاتر لە (447) منداڵیش لەدایكبوونە.
رێزان باڵەك، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند، بە پێی ئامارەكانمانی نەخۆشخانەكەمان لە رێكەوتی 1-3 تا 31-3-2020 زیاتر لە 2 هەزار ئافرەت و منداڵ بەمەبەستی چارەسەر كردن و ئێش و كاریان سەردانی نەخۆشخانەكەمانیان كردووە، هەروەها 447 منداڵ لەدایكبوونە كە بریتی بوونە لە (223) كوڕ و (224) كچ، لەنێوانیاندا (180) منداڵ لە نێو شووشە خەوێندراون".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران، ئەوەشی ئاشكرا كرد " لەنێو ئەم منداڵانەی كە لەمانگی رابردوو لەدایكبوونە زیاتر لە 127 منداڵ لە رێگەی نەشتەرگەریەوە بووە ئەوانی دیكەش بەشێوەی سرووشتی بووە".
ئاماژەشی بەوەدا " سەرەڕای ئەو ئەو باردۆخەی هاتۆتە ئاراوەو گرتنەبەری رێكارەكان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كەچی خۆشبەختانە بەردەوام پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكەمان لە ئەركدابوونە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان و چارەسەری نەخۆش.

 

زۆرترین بینراو