لە ماوەی یەك هەفتەدا حەوت هاووڵاتی كورد لە سێدارە دراون

لە ماوەی یەك هەفتەدا حەوت هاووڵاتی كورد لە سێدارە دراون

 

حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی دیکە لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ بەڕێوە چوو و بەپێی ئامار و زانیارییەکان لە یەک حەفتەی ڕابردوودا حەوت هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دراون.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.7.17 حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ بەڕێوە چوو.

ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە "موحەڕەم نێعمەتی و عەسکەر بەرتەر" ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو بەندکراوە پێنج ساڵ پێش پێکەوە لە دۆسیەیەکی هاوبەشی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

زۆرترین بینراو