لە مووسڵ مەترسی دروستبوونی گرووپێكی چەكدار هەیە

لە مووسڵ مەترسی دروستبوونی گرووپێكی چەكدار هەیە

رەمەزان هەرنی
بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكان لە عێراق و خراپی بارودۆخی سیاسی عێراق بواری ئەمنی بە گشتی مەترسی لەسەر دروست بووە .
غەزوان حامد,ئەندامی كورد لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە زاری كرمانجی گوت:" عێراق رۆژانە خوپیشاندانی تێدا دەكرێت و ئەو بارودۆخە سیاسیەی كە لە عێراق هەیە كاریگەری زۆر خرابی كردووتە سەر بواری ئەمنی عێراق بەگشتی و مووسڵ بەتایبەتی .
گوتیشی:" بەو پێیەی مووسڵ نزیكە لە سنوری سوریا بۆیە هەمیشە مەترسی لەسەر مووسڵ هەیە داعش سەری هەڵداتەوە كردەوەكانی تیرۆریستی ئەنجام بداتەوە, بارودۆخی سیاسی عێراق هیچ ئارام نیە بۆیە زۆر بەباشی كاریگەری كردۆتە سەر بواری ئەمنی و لە ئیستا دا مەترسی دروستبوونی گرووپێكی تری چەكداری لە مووسڵ هەیە بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە عێراق هەیە .

زۆرترین بینراو