لە مێرگەسۆر باسی كۆڕۆنا كرا

لە مێرگەسۆر باسی كۆڕۆنا كرا

رەمەزان هەرنی – مێرگەسۆر : ئەنجومی مێرگەسۆری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە هۆڵی پەیمانگەی مێرگەسۆر بۆ زانستەكانی كۆمپیوتەر سیمینارێكی رێكخست بۆ دكتور عەلی عەبدوڵڵا دۆرسۆن لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا.
باران عەلی, بەرپرسی ئەنجومەنی مێرگەسۆری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند:" بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان بەگشتی وڵاتی چین بەتایبەتی وەك ئەنجومەنی مێرگەسۆری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان سیمینارێكمان بۆ دكتور عەلی عەبدوڵڵا دۆرسۆن تایبەتمەندی نەخوشیەكانی گشتی و دڵ و هەناو رێكخست بە ووردی باس لە رێگاكانی خۆ پاراستن كرا .
گوتیشی". دكتور بە درێژی باسی لە شێوازی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و شێوازی خوپاراستن كرد بەشێوەی داتاشوو بۆ ئامادەبووان باسكرا, سیمینار لە هۆڵی پەیمانگەی مێرگەسۆر بۆ زانستەكانی كۆمپیوتەر رێكخرابوو كە بەشداربوون هەموویان قوتابی و ستافی پەیمانگە بوون.

زۆرترین بینراو