لە مێرگەسۆر كرێی وانەبێژی مانگی 4 و لە رواندز كرێی وانەبێژی مانگی 5 دابەش دەكرێت

لە مێرگەسۆر كرێی وانەبێژی مانگی 4 و لە رواندز كرێی وانەبێژی مانگی 5 دابەش دەكرێت

لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر كرێی وانەبێژی مانگی 4 و لە سنووری پەروەردەی رواندز كرێی وانەبێژی مانگی 5 دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر ئاگاداری سەرجەم بەرێوەبەرانی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەكە دەكاتەوە كە رۆژی پێنج شەممە دەست دەكراوە بە دابەشكردنی كرێی وانەبێژی مانگی 4، هەروەها شەممە و یەك شەممە سەرەڕای ئەوەی كە پشووی فەرمییە، كارمەندانی بەشی ژمێریاری ئامادە دەبن بۆ ئەوەی كرێی وانەبێژی هیچ مامۆستایەك نەكەوێتە دوای جەژن، بۆ ئەو مەبەستە بەرێوەبەرانی قوتابخانەكان دەتوانن سەردانی بەشی ژمێریاری بكەن.
لەلایەكی دیكەوە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز ئاگاداری سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەكە دەكاتەوە بۆ وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی 5 سەردانی دیوانی پەروەردە بەشی ژمێریاری/ وردبینی بكەن.

زۆرترین بینراو