لە مێرگەسۆر 34 قوتابی و مامۆستا تووشی كۆرۆنا بوونە

لە مێرگەسۆر 34 قوتابی و مامۆستا تووشی كۆرۆنا بوونە

محەممەد مەحموود- زاری كرمانجی : لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر ٣٤ مامۆستا و قوتابی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.
ئەحمەد محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند، لەگەڵ كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان بەرووی قوتابییان بۆ قۆناغەكانی ١٢ ـەی ئامادەیی و یەكەم و دووەمی بنەڕەتی، لەسنوری پەروەردەی مێرگەسۆر تائێستا ١٧ مامۆستاو ١٢قوتابی قۆناغی ١٢ ەی ئامادەیی و٥ قوتابی قۆناغی بنەڕەتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، بەڕێوەبەری پەرەردەی مێرگەسۆر گووتیشی:" كۆی گشتی ژمارەی مامۆستایان و قوتابییان دەگاتە ٣٤ مامۆستا و قوتابی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە لە سنوری پەروەردەی مێرگەسۆر".

زۆرترین بینراو