لە مەسیف دەست بەسەر کەل و ماوە بەسەرچو گیرا

لە مەسیف دەست بەسەر کەل و ماوە بەسەرچو گیرا

محەمەد ئامۆکەیی-مه‌سیف: لەبەردەوامی هەوڵەکانی تیمی بەشی چاودێری تەندروستی شەقڵاوە، دەست بەسەر بڕێک کەلو پەلی ماوە بەسەرچوگیرا.

بەشدار قەساب، بەرپرسی بەشی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، بەزاری کرمانجی راگەیاند" بە هاوكارى تيمى چاودێرى ن- شەهید ملازم کەریم و ئاسايش و نوێنەرى ناحیەی مەسیف ، توانرا لەنێو بازاڕ دەست بەسەر چەندين كەلو پەلى ماوە بەسەرچوو و تێكچودا بگیرێت و فرۆشیارەکانیش پابەند کران بە پاك و خاوێنى شوێنی کاریان هەروەها سزای ئەو کەسانەش درا کە کەلو پەلی ماوە بەسەر چویان دەرخواردی خەڵک دکرد.

باسی لەوەشکرد" داوا لەسەرجەم هاووڵاتیانی سنوورەکەمان دەکەین لە ئەگەر بینینی ئەو کەلو پەلانەی لە دەرەون و دانەپۆشراون یاخود لەبەر تیشکی خۆرن یا گومانیان هەبوو کەلو پەلی ماوە بەسەرچو هەیە ئاگادارم بکەنەوە.

زۆرترین بینراو