لە ناحیەی سیدەكان برێكی زۆر خۆراك و كاڵای ماوەبەسەرچوو لەناوبردرا

لە ناحیەی سیدەكان برێكی زۆر خۆراك و كاڵای ماوەبەسەرچوو لەناوبردرا


زاری كرمانجی-سیدەكان: لێژنەی ئابووری ناحیەی سیدەكان، دەستیان بەسەر برێكی زۆر كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەرچوو داگرت.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان، رایگەیاند "بۆ نەهێشتنی كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەرچوو، لەسەنتەری ناحیەی سیدەكان و دەووروبەری، لێژنەكانی ئابووری سنورەكەمان، بەردەووام سەردانی بازاڕ و دوكانەكانی سنورەكەمان دەكەن و پشكنین ئەنجام دەدەن".
ئاماژەشی بەوەدا "دوای دەست بەسەر داگرتنی برێكی زۆر كاڵاو خۆراكی ماوە بەسەرچوو، ئەمڕۆ دووشەممە -7-2019 سەرجەم ئەم كاڵایانە گواسترانەوە بۆ شوێنێكی گونجاوو لەناو بردران.

زۆرترین بینراو