لە ناوچە شاخاوییەكانی سۆران دەست بە دابەشكردنی نەوت كرا

لە ناوچە شاخاوییەكانی سۆران دەست بە دابەشكردنی نەوت كرا

بەرەڤان شاركر سلێمان لاچ:
لە ناوچە شاخاوییەكانی دەڤەری سۆران دەستكرا بە دابەشكردنی بەشە نەوتی هاووڵاتییان.
حوسێن محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراكی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی سیدەكان دەستكرا بە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییانی دەڤەری سۆران، سەرەتا لە سنووری شاردەێی سیدەكان دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراكی سۆران ئاماژەشی بەوەدا "بڕیاروایە لەم دوو هەفتەیەدا نەوتی سپی لە هەر چوار قەزاكانی دەڤەری سۆران دابەشبكرێت، برەكەی 78 هەزار بەرمیلە و هەر خێزانەو لە بەرامبەر بەرمیلێك نەوت 53 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت".

زۆرترین بینراو