لە نێوان حەز و ناچاردا

سەلام سەلمان برادۆستی

دوای بڕیارەكەی حكوومەت سەبارەت بە خوێندنی ئاوێتە، كە بڕیارەكە ناچارییە و دەبێت خۆمانی لەگەڵ رابێنین و لای هەمووان روونە كەوا جێگای خوێندنی ناو هۆڵەكان ناگرێتەوە، بەڵام لەبەر سەلامەتی گشتی ئەم بڕیارە دراوە، لێرەدا بریارێكی زۆر گرنگ دەكەوێتە بەر دەستی دایكان و باوكان كەوا لام وایە هیچی كەمتر نییە لە بڕیارەكەی حكوومەت.
(كردنەوەی خەتی Wi- Fi بۆ منداڵەكانمان بەشێوەیەكی بەردەوام ) دایكان و باوكان لەبەر ئایندەی منداڵەكانیان بە ناچاری پەنا بۆ ئەم رێگایە دەبەن خەتی Wi- Fi یان بۆ دەكەنەوە بۆ ئەوەی بە زەرەر بەسەریاندا نەشكێتەوە، هەندێك حاڵەتی مەترسیدار هەیە ئەگەر پێشتر بەبێ بەرنامە بچیتە ناوییەوە كۆمەڵێك مەترسی دروست دەكات هەم بۆ منداڵەكانیان هەم بۆ داهاتوی گەنجەكانمان و بۆ هەرزەكارەكانمان و دەبێت باجێكی زۆر بدەین، بۆیە دەبێت بە وریای بچینە ناو ئەم بارودۆخەوە، ئێمە لێرەدا رەفزی خوێندنی ئۆن لاین ناكەین، چونكە ناچاریەو ئەبێت قبولی بكەین، لێرەدا تیشك دەخەینە سەر ئەوەی چۆن وابكەین كەمترین زیانی هەبێت، بۆیە سەرەتا دەبێت بەرچاو روونبین لەسەر زیانەكانی، چونكە ئەگەر بەرچاو روونیمان هەبوو ئەتوانین تارادەیەك رێگری بكەین لە زیانەكانی، ئەو مەترسیانەی كەوا دیارن ئەوەیە كەوا زۆرینەی ماڵەكان كاتێ خەتی Wi- Fi بۆ مۆبایلەكان دەكەنەوە، هەندێك ریكلام بێ ویستی بەكارهێنەرەكە دێنە سەر شاشەی مۆبایلەكە ،كەوا ریكلامی ناشەرعی و ناشایستەن وە رێگە خۆشكەرن بۆ منداڵەكانیان تا رایان دەكێشیت بەرەو شتی تر هەر چەندە ماوەی ریكلامەكە كورتە و چەند چركەیەكە بەڵام هەر ئەو چەند چركەیە بەسە، كەوا لە مێشكی منداڵەكانیان خەزن بێت و كاریگەری خراپی لەسەر دروست بكات. ئێمە ئەزانین كەوا ئینتەر نێت و كۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەكەكان، چەندە سودیان هەیە و چەند بە كەلكن، بەڵام بەهۆی پێشوەچوونێكی بەرچاو لەم بوارانەدا وە هەبوونی چەند لایەنێكی خراپ لە نێو ئەم بوارانە، نەگەیشتی ئاستی رۆشەنبیری بەكارهێنەر بەتابەتی منداڵان بەو ئاستەی كەوا خەتێكی Wi- Fi بی سنوری بەرداوەمی هەبێت لە نێوان چوار دیواردا بە ویستی خۆی بەكاری بهێنی بە بیانوی خوێندنی ئۆن لاین، وە زیانەكانی تری بریتین لە زوو هەڵچوون و قەلەقی و دلەڕاوكی بەتایبەتی كاتێك خەتەكە نامێنی یاخود كەم دەبێت، وە زیانی تری ئەوەیە كە وا منداڵكانمان گۆشە گیر دەبن و تێكەڵی خێزان و كۆمەڵگا نابن لە داهاتوودا كەسێكی كۆمەلایەتی لی دەرناچێ لەگەڵ ئەوەی كەوا كاتەكانی نان خواردن و خەوتنی لێ تێك دەچێت ئەمانەو چەندینی تر زیانی هەبوونی خەتی Wi- Fi بێ سنورن بۆ منداڵەكانمان .
چارەسەركردنی ئەم گرفتە دابەش دەبن بەسەر چەند لایەنێكی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە، ئەوانیش دایكان و باوكان و ماوستایان بەتایبەتی، چونكە مەعلومە پرۆسەی پەروەردە تاك لایەن نیە دایكان و باوكان چەند بەرپرسیار دەبن بەهەمان شێوە دەزگاكانی راگەیاندن و مامۆستایان و توێژەران و دەروناسان بەشێكی بەرپرسیارەتیان لەسەرەو، دەبێت دایكان و باوكان بزانن كەوا لایەنی رۆحی منداڵەكانیان بەچی پڕ دەكەنەوە كاتێك منداڵەكانیان خەریكی بەكار هێنانی مۆبایل یان ئاپادن،لایەنی خۆشەویستی و سۆزداری منداڵەكانیان ئاگادار بن، پێویستە دایكان و باوكان پەروەردەكاری منداڵەكانیان بن نەك بەخێوكەر، وە چارەسەرێكی تر ماندوكردن منداڵەكانیان لە لایەنی مێشكیەوە، جا بە یاریەكانی كردنەوەی مێشك بێت یان هەر جۆرە یاریەكی تر كە وابكات خانەكانی مێشك بە زیندووی بمێنەوە، پێویستە دایكان و باوكان لەگەڵ دوو لایەن هەمیشە لە پێوەندیدا بن، لایەنی یەكەم شارەزایانی (ئای تی) بۆ لابردنی ئەو شتانەی دێنە سەر شاشەی ئایپاد یا مۆبایلی منداڵەكانیان، وەلایەنی دووم مامۆستایان بۆ ئەوەی بزانیت ئەمرۆ منداڵەكەی چەند كاتژمێر وانەی هەیە، دایكان و باوكان بێ ئاگانە بن لەوەی كەوا منداڵەكەیان لە ژوورەوە هەر خەریكی مۆبایل یان ئایپاد بێت بە بیانوی خوێندنی ئۆن لاین".

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو