لە نێوو خەیاڵ و واقعدا " هەمیشە خەیالێکی بچوک بکە بە واقعێکی مەزن

دلێر سورچی
داهێنان و پێشکەوتنەکانی مرۆڤ لە خەیاڵێکی بچوکەوە سەر هەلئەدەن و دەبن بە داهێنان و پاشان پێشکەوتنێکی مەزن ، مرۆڤ پێش دەست بکات بە داهێنانێک پێویستە بچێتە خەیالێکی قولەوە تا لەم خەیالەدا پلان بۆ داهێنان و چۆنیەتی پێشکەوتن بۆ داهێنانەکەی دابڕێژێت
مرۆڤ بۆ خەیاڵ کردن لە داهێنانێک پێویستە خاوەن هزرێکی بەرفراوان بێت و بیرکردنەوەکانی ئەرێنی بن و ئەرێنی بونی تەواو بەخۆی بدات تاکو بتوانێت کار بۆ پێشکەوتنی تەواو لە داهێنانەکەی دا بکات و تێدا زاڵ و سەرکەوتو بێت
ئاستەنگەکانی بەردەم خەیاڵ زۆرن لە دەوری مرۆڤ دا بەلام زاڵ بون بەسەریان و دەست کردن بە داهێنان و هەولدان بۆ پێشکەوتنی داهێناکەت خۆی لە خۆی دا شکاندنی سەرجەم ئاستەنگەکانە و بڕینی قۆناغە سەرتایەکان و گەشبینی بۆ گەیشتن بە کۆتایەکانە
شکست لە خەیالدا هەیە وەلێ هەلسانەوە زیاترە ، شکستەکان نیشانەی بێ ئومێدی نین بەلکو بگرە بۆ مرۆڤی تێگەیشتوو خاوەن ئەزمون و ئیرادە شکست ڕەمز و هەولێکە بۆ هەلسانەوە و سەرکەوتن
دوربینی و کورت بینی لە خەیالدا کاریگەری ئەوتۆیان هەیە لەسەر بە گەورە کارێکتەر بونی مرۆڤ ، ئەوانەی دەبنە خاوەن داهێنان و پێشکەوتنێکی مەزن دەبێ دوربین بن و کاتێکی درێژخایەن بۆ بە بەرهەم کردنی داهێنان و بەرەو پێشبردنی دابنێن و چاویان لەمانەوەی داهێنانەکە بێت بە درێژای تەمەن و زەمەن ، کورتبینی ئەنجامێکی کورتی دەبێت و لە کورتی کۆتای دێت
بارودۆخی باش و سەخت لە خەیاڵدا ، ڕەخسانی زەمینەیەکی لەبار ئەگەری بەهێزکردنی خەیالی مرۆڤ زیاتر دەکات و هانی زیاتری ئەدات تا زەخت لەسەر داهێنان و بەرەو پێشبردنی بکاتەوە بەلام پێوەرێکی سەرەکیش نیە بۆ خەیاڵ و دەسپێک ، چونکە هەندێک بارودۆخی سەختیش دەرفەتی گەورەن بۆ داهێنانی مەزن لەوانەیە ئەم دەرفەتە هی تۆ بێت.

زۆرترین بینراو