لە هەریر ئافرەتێک بە 5 گوڵە کۆتای بەژیانی هات

لە هەریر ئافرەتێک بە 5 گوڵە کۆتای بەژیانی هات

محەمەد ئامۆکەیی-زاری کرمانجی: کاتژمێر 5ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارەدێی هەریری سەر بەقەزای شەقڵاوە، ئافرەتێک کوژرا.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی هەریر بە زاری کرمانجی، راگەیاند" تەرمێک بە کوژراوی گەیشتە نەخۆشخانەکەمان دیاربوو ئاسەواری گوڵەی بە لاشەوە دیاربوو، دوای ئەنجامدانی پشکنیکی پزیشکی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست زاری کرمانجی کەوتون ئافرەتە ناوی(ب- ل- تەمەنی لە نێوان 25 بۆ 26ساڵانەو، لە لایەن کەسو کاریەوە بە پێنج گوڵەوە کوژراوە هۆکارەکەشی بۆ کێشەی خێزانی دگەڕێتەوە.

زۆرترین بینراو