لە هەریر ئۆتۆمبێلێک سوتاو و خاوەنەکەشی ونە

لە هەریر ئۆتۆمبێلێک سوتاو و خاوەنەکەشی ونە

محەمەد ئامۆکەیی
کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارەدێی هەریر ئۆتۆمبێلێکی بێ تابلۆ سوتا.
راید خالید عەبدڵا، بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی هەریر، بە زاری کرمانجی راگەیاند" ئاگادار کراینەوە بەرووداوێکی سوتان لە خوار لۆفەی مەرگ نزیک فڕۆکەخانەی هەریر، دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە، بینیمان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپل گڕی تێ بەربووە، هەر زوو تیمەکان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو جگە لە زیانی ماددی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست زاری کرمانجی کەوتون تا ئێستا خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە دیارنیەو گومان دەکرێت خاوەنەکە خۆی ئاگری تێ بەردابێ، بەرپرسانی ئەمنیش لە ئێستادا خەریکی لێکۆلینەوەن لە راستی رووداوەکە.

زۆرترین بینراو