لە هەریر بنكەیەكی تەندروستی مۆدێرن دروست دەكرێت

لە هەریر بنكەیەكی تەندروستی مۆدێرن دروست دەكرێت

راپۆرت محەمەد ئامۆكەیی- هەریر: لە شارەدێی هەریری سەر بەقەزای شەقڵاوە، بنكە تەندروستیەكی مۆدێرن دروستكراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، بنكەكە پێشتر بیانەكەی كۆن بوو دوای روخانی ئێستا تەواوی بنكەكە كارەكانی تەواوكراون و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی بكرێتەوە، هاووڵاتیانی شارەكەش داوای ئەوە دەكەن جگە لەو بنكە تەندروستییە ئەوان پێویستیان بە نەخۆشخانەیەك هەیە، بۆیە لە رێگەی زاری كرمانجیەوە داوا دەكەن هەرچی زوە دەست بكرێت بە دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی مۆدێرن لەبەر ئەوەی بینای ئێستای نەخۆشخانەی هەریر لە بنكەیەكی تەندروستی دەچێت و پڕە لە كەم و كوڕی.
رەعد یاسین هاونیشتیمانیێكی هەریرە گووتی" كەرتی تەندروستی و پەروەردە گرنگترین كەرتن لە هەموو وڵاتێك، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە لە باشوری كوردستان ئەو دوو كەرتە پڕن لە كەم و كوڕی و پەرواێز خراون، بۆیە دەكرێت حكومەت ئاوڕی جدی لەو دوو كەرتە بداتەوە.
ئەو هاووڵاتییە ئەوەشی گووت" لەوتەی بەبیرمە نەخۆشخانەی هەریر بیناكەی زۆر خراپەو ئەگەر مرۆڤ ناچار نەبێت هی ئەوە نیە سەردانی بكەی، هەریر شارێكی گەورەیە زیاتر لە 50 گوندیشی لەسەرە ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی رۆژانە نەخۆشێَكی زۆر روو لەو نەخۆشخانەیە بكەن، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندی دار تایبەت بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە، دەكەین چۆن لە رابردوو هەولی داوە بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەك زیاتر هەولەكانی چڕبكاتەوە بۆ ئەوەی ئێمەش لەو گرفتە رزگارمان بێت.
رەعد زیاتر دەشڵێت" بونی نەخۆشخانەیەكی نوێ وادەكات بەشەكانی نەشتەرگەری و زۆر بەشی تریش هەبن و خەڵكی شارەكەمان پێویستیان بە شوێنەكانی تر نەبێت, كردنەوەی ئەو بنكەیەش كارێكی زۆر گرنگ بوو لەبەر ئەوەی لۆدێكی زۆر نامێنت لەسەر نەۆخشخانەی گشتی و نەخۆش بۆ چارەسەر زیاتر روو لەو بنكەیە دەكەن.
محەمەد ئیسماعیل هاووڵاتییەكی تربوو دەڵێت" غەدر لەو شارە دەكرێت لەبەر ئەوەی هەریر گەورەیە ساڵ بە ساڵیش گۆڕان كاری بەسەر ژمارە دانیشتوانی دادێت و ئەوەش وادەكات خەڵك زیاتر پێویستی بە خزمەتگوزاریەكان هەبێت لە نێویشیان دا نەخۆشخانە پێویستیەكی گرنگەو دەكرێت ئەو شارەش هاوشێوەی شوێنانی تر خاوەنی نەخۆشخانەیەكی باش بێت.
محەمەد ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات " بۆ دە ساڵ دەچێت بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەكی 50 قەرەوێلەی دانراوە، بەڵام ئەوەی جێگای داخە ئێستا شوێنەوارەكەشی نەماوە، هەتا ئێستا خەڵكی ئەو شارە لە چاوەڕوانی دروستكردنی نەخۆشخانەدان، ناكرێت ناحیەیەكی 30 هەزار كەسی روو بكاتە نەخۆشخانەكانی شەقڵاوە و شارەكانی تر، یاخوود زۆر جار روداوی هاتوو چۆ رودەدات تا بریندار دەگێنرێتە شەقڵاوە، ئەگەری گیان لەدەستدانی زیاتر دەبێت و یا گیان لە دەست دەدات، كرانەوەی ئەو بنكەیەش تا بڵێی پێویست بوو دەخوازین بەرپرسان و خەمخۆرانی شار هەول بدەن بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی باش.
لای خۆشیەوە موسا محەمەد بەڕێوەبەری كارگێڕی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، بە زاری كرمانجی راگەیاند" سەرە رای قەیرانی دارایی و وەستانی زۆربەی پڕۆژەكان لە لایەن حكومەتەوە، بە هەولی بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە، توانراوە لە سنووری قەزای شەقڵاوە و دەر دۆری چەندین بنكەو نەخۆشخانە نۆژەن بكرێنەو و بنكەیەكی نوێش لە هەریر بە شێوازێكی سەردەمیانە دروست بكرێت، بە تەواو بونیشی ئەو بارگرانیەی ئێستا لە سەر نەخۆشخانەی هەریر هەیە كەم دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو بنكەیە لە چەند بەشێك پێكهاتوە و نەخۆش دەتوانێت بۆ چارەسەر رووی تێ بكات.
ئەو بەرپرسەی تەندروستی ئاماژە بەوەش دەكات" بەردەوام بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە، لەسەر خەتە بۆ ئەوەی نەخۆشخانەیەكی نوێ لە شارەدێی هەریر دروست بكرێت، هۆكارەكەشی بۆ ئەو قەیرانە دەگڕێتەوە بە باش بوونی دۆخی دارایی و دروست بوونی كابینەی نوێ چاوەڕێ دەكرێت پڕۆژەكان بە گەڕ بخرێنەوە و نەخۆشخانەی هەریریش لە پێشینەی كارەكانمان دەبێت.

 

زۆرترین بینراو