لە هەریر 6 کەس بوونە قوربانی

لە هەریر 6 کەس بوونە قوربانی

محەمەد ئامۆکەیی
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دوو رووداوی جیادا لە هەریەک لە دووسایدی شەقڵاوە، قەندیل و رێگای هەریر، دوو رووداوی هاتووچۆ روویان دا.
لەزگین سەباح، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر بەزاری کرمانجی راگەیاند" کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ شەش کەس بەبرینداری گەیێندرانە نەخۆشانەکەمان و دوای ئەنجامدانی چارەسەری سەرەتایی لە لایەن بەشی فریاکەوتن دیاربوو دوو لە بریندارەکان باری تەندروستیان نا جێگیربوو ئێمەش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوامان کردن و بەر لەگەشتنی یەکێک لەو بریندارانە گیانی لە دەستدا.
جێگای ئاماژە بۆ کردنە ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە قوتابی زانکۆی سۆرانە و دانیشتوی سنووری قەزای ئاکرێیه.

 

 

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو