لە هەولێر 7 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون

لە هەولێر 7 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون

زاری كرمانجی - هەولێر : لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و دوو کچی تەمەن (١٥) و (٩) ساڵان کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەرەکی قەتەوی شاری ھەولێرن ، چوار پیاوی دیکە تەمەنیان (٥٣) و (٤٢) و (٤٢) و (٢٩) ساڵن ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھاولێرن، دانیشتووی گەرەکی سەیداوە، کۆمەڵگای شاویس و بنەسڵاوە و دەڤەری گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستی
٢٠ ئایار ٢٠٢٠

زۆرترین بینراو