لە پاڵەوانی مەلەوانی بۆ پۆلیس

لە پاڵەوانی مەلەوانی بۆ پۆلیس

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: جیانگ هایقی مەلەوانی چینی لەدوای بردنەوەی مەدالیای برۆنز لەئۆڵۆمپیادی لەندەنی ساڵی 2012 دا بەشێوەیەكی جیاواز خزمەتی وڵاتەكەی دەكات، ئەو بووە بە پۆلیسێك كاردەكات بۆ رزگاركردنی ئەو كەسانەی دەكەونە ناو ئاوی شەنگەهای.
هیكی تەمەن 28 ساڵ بەرزی باڵای (1.99 م) و كێشی لەشی 88 كیلۆگرامە، لە ئێستادا پیشەكەی ئەوەیە بە بەلمێكەوە ئێشكگری دەكات لەسەر دەریاچەی هانگبۆ كە بە شەنگەهای تێدەپەڕێت، لە پێناو رزگاركردنی كەسانێك لە خنكان كە دەچنە نێو دەریاچەكەوە.
ئەركی سەرەكی ئەوەیە یارمەتی ئەو كەسانە بدات كە دەكەونە ناو ئاوەوەو مامەڵە لەگەڵ هەر چالاكییەكی نایاساییدا بكەن وەك رێز نەگرتن لە یاساكانی راوەماسی.
هیكی، گووتی" دوای ئەوەی ساڵی 2015 خانەنشین كرام، ئەم دەرفەتەم بۆ هات پێش بۆ ئەوەی بەشداری هێزی پۆلیس بكەم خەونی منداڵیم بەدی هێنا".
هیكی بیری نایەتەوە كە چەند كەسی لە خنكان رزگار كردوون، بەڵام ئامارەكان ئەوە نیشان دەدات كە ساڵانە بە تێكڕای 30 كەس دەكەونە ناو ئاوەكەوە، جا بەهۆی زۆر خواردنەوە یان گرتنی وێنەیەك لە قەراغ دەریاچەكە.
هایك لەشەنگەهای لەدایكبووە بەهۆی سەختی هەناسەدان و هەوكردنی سییەكانیەوە نەیتوانیوە بەردەوام بێت، بەڵام لە پێشبڕكێی 4x200ی ئازاد لەئۆڵمپیادی لەندەنی 2012 دا توانی مەدالیای برۆنز بباتەوە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو