لە پەراوێزی داوای سەدر بۆ ئەمەریكا كە عێراق جێ بهێڵێت

نەجات یوسف

ئەمجارە زۆر بە راشكاوی موقتەدا سەدر داوای كرد، هەرچی هێزی بێگانەیە عێراق جێبێڵێت بە حوكمی ئەوەی خاوەنی گەورەترین كوتلەیە لە پەرلەمانی عێراق بێ كاریگەر نابێت.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو سەدر هێرشێكی تووندی كردە سەر هەندێك لە سەركردە و لایەنی سیاسی عێراقی بە سەرۆك وەزیرانیشەوە، داوای لێكردن ئەگەر ناتوانن یا ناوێرن هیچ هەڵوێستێك بەرامبەر دەستوەردانەكانی ئەمەریكاو ئسرائیل دەڕببڕن واباشترە دەست لەكار بكێشنەوە، چونكە عێراقی ئێستا پێویستی بە كەسانی دڵسۆزو بوێر هەیە.
هەفتەی رابردوو سەدر لە رێگای چەند كەسایەتییەكی ناو حكوومەتی عێراق یاداشت نامەیەكی ناڕەزاییەتیان داوەتە ئەو كونسوڵخانانەی ئێستا لە عێراقن‌و بنكەی سەربازیان هەیە، داوای لێكردوون عێراق جێبێڵن، بە بۆچوونی موقتەدا سەدر ئەم كونسوڵخانانەی لە عێراقن هەموویان كاری سیخووری بە سەر عێراقدا دەكەن.
سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ گووتی " هەر كاتێك حكوومەتی عێراق داوای لێكردین ئامادەیین لە عێراق بكشێینەوە هەرچەندە هەندێك هێزو لایەنی سیاسی تاكو ئێستا نكۆڵی لەوە دەكەن كە هیچ هێزێكی بیانی لە عێراق بوونی هەبێ.
ئێستا چەندان بنكەی سەربازی هاوپەیمانان لەژێر ناوی هاوپەیمانی سەربازی لە دژی داعش لە عێراق هەن، بەڵام حكوومەتی عێراق لە ئێستادا لاوازە و پێویستی بەمانەوەی هێزی هاوپەیمانانە لەبەر چەند هۆیەك،
یەكەم: عێراق و ئەمەریكا رێككەوتنامەیەكی سەربازیان واژو كردووە، لەم رێككەوننامەیە ئەمەریكا بۆی هەیە تاساڵی 2030 لە عێراق بمێنێتەوە.
دووەم: لە ئێستادا عێراق ئەو توانایەی نییە بەبێ هێزی هاوپەیمانان شەڕی داعش بكات.
سێهەم: عێراق ناتوانێت داوا لە توركیا و ئێران بكات هیزەكانیان لە عێراق پاشەكشە بكەن، چونكە توركیا بە ناوی نەیارانی هێزی هێناوەتە كوردستان، لەلایەكی تریش ئێستا سوپای پاسداران چەندان بنكەی سەربازیان بە نەهێنی لە عێراق هەن و تا ئێستاش ئێران خۆی بە خاوەنی حكوومەتی عێراق دەزانێت.
لە ئیستادا حكوومەتی ئەمەریكا دەڵێت " لەوانەیە لە دوای كشانەوەی سوپای ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بە دوور نازانین جاریكی تر داعش بگەرێتەوە عێراق"، ئەم لێدوانەی بەرپرسانی ئەمەریكا دەربارەی هاتنەوەی داعش ئەوەمان پێدەڵێت هەر كاتێك عێراق داوای چوونە دەرەوەی سوپای ئەمەریكای كرد ئەوە بە دڵنیایەوە ئەمەریكا زۆر بە ئاسانی داعش دێنێتەوە بۆ عێراق.
ئیستا تیرۆر هەڕەشە لە عێراق دەكاتەوە و لە چەندان شوێنی جیا بە فڕۆكەی ئەمەرێكی گواستراونەتەوە بۆ شوێنی مەبەست هەر كاتێك ئەمەریكا بیەوێت زۆر بە ئاسانی داعش بۆ مەبەستی سیاسی خۆی بە كار دێنێت
ئێستا عێراق بە دەست چەندان كێشەی سیاسی دەناڵێنێت تا ئێستا نەیتوانیوە خۆی یەكلایی بكاتەوە كە واتە جاریكی تر عێراق لە توانایدا نییە پشت لە ئەمەریكا بكات، هەر بۆیە حكوومەتی ئێستای عێراق ناتوانێت هیچ هەنگاوێك بۆ چوونە دەرەوەی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی بهاوێت. ئێستا چەندان لایەنی سیاسی شیعی نزیك لە ئیران پرۆژە بڕیارێكیان ئامادە كردووە لە كاتی دانیشتنی پەرلەمان دەنگ لە سەر بڕیارەكە بدەن كە تایبەتە بە چوونە دەرەوەی سوپای بێگانە لە عێراق.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ گووتی " لە مەودوا عێراق دەبێت خۆی شەڕی داعش بكات"، ئەم قسانەی ترامپ ئەوەمان پێدەڵێت كە عێراق جارێكیتر دووچاری شەڕێكیتر دەبێت لەگەڵ داعش هاوشێوەی ساڵی 2014 لێرەدا دەكرێت بزانین ئایا عێراق بەبێ هاوپەیمانان ئامادەیە شەرێكی تری داعش بكات؟.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو