لە چۆمان خولێكی شێوەكاری بۆ منداڵان كرایەوە

لە چۆمان خولێكی شێوەكاری بۆ منداڵان كرایەوە

زاری كرمانجی-چۆمان: ناوەندی كەلتوری چۆمان، خولێكی شێوەكاری بۆ منداڵانی سنوری چالاكیان كردەوە.
پێشەوا چۆمانی، بەرپرسی ناوەندی كەلتوری چۆمان، رایگەیاند "لەبەردەوامی كارو چالاكیە كەلتوری و هونەریەكانمان و خزمەتكردنی زیاتر بە چین و توێژەكانی سنوری چالاكیمان، هەستاوین بەكردنەوەی خولێكی شێوەكاری بۆ منداڵان و مێر منداڵانی سنورەكەمان، كە وانەكان لەلایەن مامۆستای شارەزاو پسپۆر بۆ بەشداربوان دەوترێنەوە".
گووتیشی "بەهیوای ئایندەیەكی گەش و پڕ ڕەنگ و جوانین بۆ بەشداربووان و هیوادارین سود لەم خولەدا وەربگرن و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەم كارو چالاكیانەمان.

زۆرترین بینراو