لە چەند قوتابخانەیەكی كوردستان وانەیەكی نوێ دەخوێندرێت

لە چەند قوتابخانەیەكی كوردستان وانەیەكی نوێ دەخوێندرێت

محەممەد مەحموود
بۆ ئەمساڵی خوێندن وانەیەكی تازە بەناوی بابەتی كارامەیی و بەها كۆمەڵایەتیەكان بەشێوەی ئەزموونی لەچەند قوتابخانەیەكی كوردستان دەخوێندرێت، وەك هەنگاوی یەكەم ئەگەر هات و ئەو وانەیە سەركەوتنی بەدەستهێناو ئامانجەكانی خۆی پێكا، دەبێتە بابەتێكی گشتی بۆ سەرجەم قوتابخانەكانی كوردستان، لە پەروەردەكانی سۆران ، رواندز، چۆمان ، مێرگەسۆریش چەند قوتابحانەێك بەشێوەی ئەزموونی ئەو وانە نوێیەیان لێدەخوێندرێت و مامۆستای پسپۆری كۆمەڵایەتی لە هەولێر خولێكی چوار ڕۆژەیان بۆكرایەوە بۆ ئەوەی لە چۆنیەتی گۆتنەوەی ئەو وانەیە شارەزابن.
هۆگر عەزیز، پسپۆری وانەی كۆمەڵایەتی لە قوتابخانەی ئارمووشە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز دەربارەی ئەم وانە تازەیەوە ئەو وانانەی لەو قوتابخانانە نامێنن كە ئەم بابەتەیان بەشێوەی ئەزموونی لێدەخوێندرێت بۆ زاری كرمانجی گووتی:" وەك مامۆستایانی پسپۆری كۆمەڵایەتی سنووری پەروەردەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، بەشداربووین لە خولێكی چوار ڕۆژە ئامانج لەم خولە شارەزابوون بوو لەسەرچۆنیەتی گۆتنەوەی وانەیەكی تازە لەهەندێ لەقوتابخانەكان بەناوی (بابەتی كارامەیی و بەها كۆمەڵایەتییەكان) ئەم وانەیە بابەتێكی تازەیەو بۆ ئەمساڵی خوێندن لەبەشێك لە قوتابخانەكانی كوردستان بەشێوەی ئەزموونی دەخوێندرێت.
ئەم مامۆستایە گووتیشی :" ئەم خولە بە هەماهەنگی و پاڵپشتی ڕێكخراوی یونسێف و پەیمانگەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی هەولێر بەڕێوەچوو، بۆ مامۆستایانی پسپۆری كۆمەڵایەتی ئەو قوتابخانانەی كە بۆ ئەمساڵی خوێندن ئەو بابەتە نوێیە لە پۆلەكانی ( ۱ - ۹ ) ی بنەڕەتی بەشێوەی ئەزموونی دەخوێندرێت، لەسنووری پەروەردەی رواندزیش قوتابخانەی ( ئارمووشەی بنەڕەتی تێكەڵاو ) دەست نیشانكراوە بۆ خوێندنی ئەو بابەتە نوێیە تیایدا, بڕیار وایە ئەو پەرتووكە لەماوەیەكی نزیكدا بگاتە پەروەردەی رواندز و بەسەر قوتابیانی قوتابخانەی ئارمووشەی بنەڕەتی دابەش بكرێت و لەگەڵیش ڕێنمایی دەردەچێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و پڕۆگرامەكان، لەسەر شێواز و میكانیزمی خوێندنی پەرتووكەكە.
مامۆستا هۆگر دەشڵێت:" ئەوەی بە ئێمە وتراوە ئەو پەرتووكە لە شوێنی بابەتەكانی مافی مرۆڤ و پەروەردەی مەدەنی و هاونیشتیمانی دەخوێندرێت و بۆ ئەمساڵ بەشێوەیەكی ئەزموونیە لەهەر پۆلێك هەفتەی دوو وانە دەخوێندرێت لە 200 قوتابخانە جێ بەجێ دەكرێت و هیچ تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ ناكرێت بەقوتابیان و ئەو مامۆستایانەی ئەو بابەتە دەڵێنەوە پێویستە لەمانگی 3 ڕاپۆرتێك بدەنە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانیان لەسەر پێشنیار و كەم و كورتی و لایەنە باشەكانی بابەتەكە.

زۆرترین بینراو