لە گوتارەوە بۆ كردار

حسیبە گەردی

 


كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار جەنابی (مسرور بارزانی) بە بەهێزترین كابینەی حكومڕانی هەرێمی كوردستانی دەبینم چونكە كابینەی ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەكانە هەر لە قەیرانی سیاسییەوە و داراییەوە بگرە تا دەگاتە قەیرانی مرۆیی دڵنیام لە جێبەجێ كردنی هەنگاوەكانی ئەو كارنامەیەی لە كاتی سوێند خواردنتان لە بەردەم پەرلەمانتاران پێشكەشتان كرد سەردەكەون، ئەو شمشێرە لە چاكسازیدا بەرزت كردۆتەوە زمانی هەموو ئەو كەسانە پێ دەبڕی كە گەندە خۆری خوانەكان و قسە زلی ماڵپەڕەكانن راستە ئێستا و لە كاتی دەستپێك بۆ چاكسازی كۆمەڵێك ئاستەنگ و گیروگرفت دروست دەبن و بەرژەوەندی كۆمەلە كەسێك دەكەوێتە مەترسی و دژی دەوەستنەوە، بەڵام ئەنجامەكانی لە كۆتایی دا دڵخۆشكەر دەبن بۆ هەموو لایەك .
بێگومان پێشوتر بەهەدەردانێكی زۆر هەبووە لە سامانی گشتی و پێویستە لەمەوبەدوا بە شێوازێكی زانستیانەتر و بە پێی پێوەر و بنەما ئابورییەكان كار لە سەر ئیدارەدان و خەرجكردنی مووچە و خەرجییەكانی حكومەت لە گشت دامەزراوەكان بكرێتەوە. نەیارانمان لێرەوە بەغداد هان دەدەن تا كارتی برینی بودجە و موچەی هەرێمی كوردستان بەكاربێنن بۆ دژایەتی كردنی ئەم ئەزموونە سەركەوتووەی هەرێم .
خاڵێكی تر لە كارنامەی ئەم كابینەیە پشت نەبەستنە تەنها بە یەك سەرچاوەی بەها نادیار كە نەوتە و لە ئێستادا سەرچاوەی سەرەكی داهاتی دارایی هەرێمی كوردستانە، بۆیە بە لەبەر چاوگرتنی ئەو هۆكارانە هیچ رێگای ترمان لە بەردەم نەماوە جگە لە چاكسازی ریشەیی نەبێت لە گشت سێكتەرەكان هەروەك جەنابی بەڕێزیان لە دوا وتارەكەیان ئاماژەیان پێدا كە دەبێت چاكسازی گشتگیرو سەرتاسەری بێت و هەمووان بگرێتەوە هەروەها نابێت هیچ كەس و لایەنێك لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی تەسكی حزبی و كەسی رێگری لە هەنگاوەكانی چاكسازی بكات. بۆیە پێویستە سەرۆكایەتی پەڕلەمان و تەواوی پەرلەمانتاران پشتەوانی ئەم هەنگاوە گرنگەی حكومەتی هەرێم بن لە ڕیشەكێش كردنی گەندەڵكاران و گەڕانەوەی حەق بۆ خاوەن و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاییەكان لە كەرتی گشتی بۆ هاووڵاتییانی كوردستان، چونكە پەڕلەمان و پەڕلەمانتاران هەلبژێردراوی گەڵن و نوێنەرایەتیان دەكەن لە رێگای دەرچواندنی یاسا و بەدواداچوون بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستەتر بۆیە ئێمەی پەرلەمانتارانیش دەبێ بە رۆحێكی نەتەوەیی و دوور لە ئەجێندای تەسكی كەسی و حزبی و ئەجێندای داگیركەران جارێكی تر چۆن دەنگمان بۆ بە یاساكردنی پڕۆژەی چاكسازی دا و دەستمان بۆی هەڵبڕی دیسان بە هەمان نەفەس پاڵپشتیكار و یارمەتی دەری حكومەت بین بۆ جێ بە جێ كردنی ئەم یاسایە و سەركەوتنی ئەو هەنگاوە سەركەوتنی كوردستانە بە سەر نەیارانی كوردستان.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان* 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو