لە گوندی ئاڵكا گورك پەلەماری بزنەكان دەدات

لە گوندی ئاڵكا گورك پەلەماری بزنەكان دەدات

رەمەزان هەرنی
لە گوندی ئاڵكا لە نزاری بارزان گورگ هێرشی كردۆتە سەر مەرو بزنی گوندەكەو ژمارەیەك بزنی كوشتووەو ژمارەیەكیش بریندار كراون بەپێی قسەی خاوەن بزنەكان ئەمساڵ ئەمە دووەمجارە گورگ پەلەماری بزنەكانیان دەدات.
عەبدوڵا حەسەن ئاژەڵدارێكی گوندی ئاڵكایە ل دەڤەری بارزان بە زاری كرمانجی راگەیاند : لە گوندی ئاڵكا لە نزاری بارزان ژمارەیەك هاووڵاتی ئاژەڵی بچووك بەخێو دەكەن تایبەت بزن بۆ بەرێوە بردنی ژیانی رۆژانەی خۆیان كە تائێستا هیچ كێشەیەكمان نەبووە تەنها ماوەیەكە ترسی گورگ لە گوندەكە پەیدابووە.
ناوبراو ئەوەشی خستەروو : ئەمساڵ بۆ دووەم جارە گورگ پەلاماری بزنەكانمان دەدات پێش ئێستا نزیكەی 30 بزنی مەردارێكی لای خومان كوشتوو برینداری كردوونە، ئەمجارە پەلاماری بزنەكانی منی داوە سێ‌ بزنی كوشتوە دانەیەكی بریندار كردووە ، لەمەودوا نا چارین دەبی پاسەوانی بكەین لە بزنەكانمان نەوەك جارێكی تر گورگ پەلاماری بداتەوە زیانی زیاتری پێ بگەینێت.

زۆرترین بینراو