لە ھەرێمی كوردستان 658 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

لە ھەرێمی كوردستان 658 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

زاری كرمانجی - هەولێر : وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئامارەكە لەو ماوەیەدا 658 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و 20 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 3 ھەزار و 524 پشكنین ئەنجامدراوە، ھەزار و 729 ھەولێر، 467 سلێمانی، ھەزار و 206 دھۆك، 122 گەرمیان. ھەروەھا 28 كەسی دیكەش وەك كەرەنتینی نوێ تۆمار كراون.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:...

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧١)

١. کەرەنتین: (٢٨ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١١٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٨ شوێنی جیاواز (٣٤ سلێمانی)، (٨٠ دهۆك).

٢. پشکنین: (٣٥٢٤ پشکنینی نوێ)

(١٧٢٩ هەولێر)، (٤٦٧ سلێمانی، ١٢٢ گەرمیان)، (١٢٠٦ دهۆك)

٣. تووشبوو: (٦٥٨ تووشبووی نوێ)

(٤٤٣ هەولێر)

(١٢٨ سلێمانی، ٢٠ گەرمیان)

(٦٧ دهۆك)

٤. چاکبوون: (١٧٩ چاکبوون)

(١١٥ هەولێر)

(٢٥ گەرمیان)

(٣٩ دهۆك)

٥. مردن: (٢٠ مردن)

(١٣ هەولێر)

(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین ٢١٦٩٨ هاوڵاتی (٢١٥٨٤ دەرچوو)

پشکنین ٢٤٤٩٧٢ (١٠٣٨١٢ هەولێر، ٧٥٠٤٦ سلێمانی، ٦٣٨١٩ دهۆك، ٢٢٩٥ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٠٦٦٠ (٨٤٤٧ هەولێر، ٩٩٠٤ سلێمانی، ١٦٨٦ دهۆك، ٦٢٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ١١٢٠٧ (٤٢١٦ هەولێر، ٥٨٠٣ سلێمانی، ٦٦٠ دهۆك، ٥٢٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٨٧٢١ (٣٩٩٩ هەولێر، ٣٦٢٤ سلێمانی، ١٠١٥ دهۆك، ٨٣ هەڵەبجە)

مردن ٧٣٢ (٢٣٢ هەولێر، ٤٧٧ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٥ی ئاب

زۆرترین بینراو