لە 24 كاتژمێر تەنها یەك كەس تووشی كۆرۆنا بووە

لە 24 كاتژمێر تەنها یەك كەس تووشی كۆرۆنا بووە

موڕشید برادۆستی– سیدەكان: لە سنووری هەردوو قەزای سۆران و رواندز لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، تەنها یەك كەس تووشی كۆرۆنا هاتووە و بەرپرسێكی تەندرووستیش كەم بوونەوەی كۆرۆنا، بە هەواڵێكی دڵخۆشكەری دەزانێ .

جەواد مەهدی بەڕێوەبەری سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیە گوازراوەكان لە سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" نەخۆشی كۆرۆنا رۆژ بە رۆژ لە سنوورەكەمان روو لە كەمبوونەوە دەكات، بەشێوەیەك لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، لە سنووری قەزای سۆران و رواندز تەنها یەك كەس تووشی كۆرۆنا هاتووە و باری تەندرووستیشی جێگیرە، كەم بوونەوەی حاڵەتی تووش بوون بە كۆرۆنا جێگەی دڵخۆشییە و رێكارەكانی تەندرووستیش تا ڕادەیەكی باش هۆكارن .

زیاتر گووتی" لە دەستپێكی پەیدا بوونی كۆرۆنا تا ئێستە، 6 هەزار و 506 كەس لە سۆران و رواندز تووشی كۆرۆنا هاتووە، لەو ڕێژەیەدا 109 كەس بە كۆرۆنا گیانی لە دەستداوە و هەزاران كەسیش لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و كۆرۆنایان نەماوە .

بابەتى پەیوەندیدار ناوخۆ

زۆرترین بینراو