مارادۆنا دژی ئەو فیلمە وەستایەوە كە لەسەر ژیانی بەرهەم هێنراوە

مارادۆنا دژی ئەو فیلمە وەستایەوە كە لەسەر ژیانی بەرهەم هێنراوە

زۆر جار دەرهێنەرانی سینەما لەسەر ئاستی جیهان هەوڵی بێ وچان دەدەن تا فیلمی دیكۆمینتی لەسەر ژیانی كەسە ناودارەكان بەرهەم بێنن بۆ ئەوەی زۆرترین بینەر بهێننە سەیركردنی و ناویان زیاتر دەربكەوێ و لە پاڵ ئەوەشدا قازانجێكی ماددی باش بكەن، ئەوەتا دەرهێنەرێكی جیهانی بەناوی (كابادیا) لەو ماوەیەی ڕابردوو فیلمێكی دیكۆمێنتی لەسەر ژیانی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین دیگۆ مارادۆنا بەرهەم هێناوە، بەڵام دیارە مارادۆنا ناونیشانی فیلمەكەی بە دڵ نیە وەك خۆی دەڵێ وشەی برینداركەری تێدا بە كار هاتووە كە لە شان و شكۆی من ناوەشێتەوە، چونكە وشەكان بریتین لە یاخی و پاڵەوان و ئالوودەبوون و زۆر شتی دیكە، مارادۆنا دەڵێ من خۆم ئامادەنیم سەیری ئەو فیلمە بكەم و حەزیش ناكەم كەس سەیری بكات.

 

زۆرترین بینراو