مازیچین خۆشناو: 28 ساڵە كاری شانۆیی دەكەم

مازیچین خۆشناو: 28 ساڵە كاری شانۆیی دەكەم

دیمانە محەمەد ئامۆكەیی- هەولێر: لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی شانۆكار مازیچن عەزیز خۆشناو، لاپەڕەی ژیانی خۆی هەڵدەداتەوە و دەڵێت" بەر لە 50 ساڵ لە شاری پاشای گەورە لە دایكبومە بەڵام بەشێكی ژیانم لە گوندی گەڵالەی دەڤەری باڵەكایەتی بووە و ئێستا هەولێر دەژیم و خێزاندارەم و خاوەنی سێ كج و دوو كوڕم، دەستپێكی كاری هونەریشم دەگەڕێتەوە بۆ راپەڕینە مەزنەكەی (1991) دوای ئازادكردنی باشوور ئەوكات بەشداربووم لە شانۆگەری (مەرگی بەختەوەری) لە نوسین و دەرهێنانی م- زرار رەواندزی، لە قوتابخانەی پاشای گەورە، دواتر لە سۆران نمایشكراو ئەوكات لەو شانۆیە دوو دەورم بینی زۆر خۆشحال بووم ئەوە یەكەم كاری من بوو خۆم لەوێ بنیاد نا ئەو كات هەستم كرد توانم هەیە بۆیە بڕیارم دار زیاتر ئەو دەورە ببینم ."
مازیچین خۆشناو، باس لەوەش دەكات" قەیرانی دارایی و ئاوڕ نەدانەوە لە هونەرمەندان وایكردوە هەموان سارد ببینەوە و سستبین لە پیشەی خۆمان ئەگەرچی وەك خۆم كاری شانۆیی تێكەل بە خوێنم بووە و هەرگیز دەستبەرداری نابم، بەڵام ئەگەر هاتوو حكومەت هاوكار بێت بێ گومان ئێمەش دەیان بیرۆكەمان هەیە پێشكەشی بكەین، خۆتان باش دەزانن هونەرمەندیش پێویستی بەوەیە هاوكاری بكرێت و زیاتر خەمی لای كارەكەی بێت ئەگەر نا شانۆكاری كوردیش هیچی كەمتر نیە لە شانۆكارانی ووڵاتانی تر بۆیە ئەركی لایەنی پەیوەندی دارە ئاوڕێك لە دۆخی هونەرمەندان بداتەوە."
ئەو خانمە شانۆكارە ئەوەشی گووت" لە گەڵ ژمارەیەك هونەرمەندی سلێمانی و كۆیە لە ئێستادا خەریكی وێنەگرتنی درامایەكی تەلەفزیۆنین خۆی لە 30 ئەڵقە دەبینێتەوە، ئەو درامایە باس لە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دوو خێزان دەكات، هەردووكیان دووژمندای یەكترن و یەكێك لەو خێزانانە كچی خۆی لە بەدەل خوێن داوە بە كوڕی خێزانەكە ئەویش دوای گواستنەوەی دەری دەكات دەیەوێت تۆڵەی خۆی بكاتەوە بۆیە ئەو درامایەن هەڵبژارد چونكە لە كۆمەڵگەی كوردەواری ئەو جۆرە رووداوانە تاكو ئێستاش هەن ."
ئەو نەشی شاردەوە" شانۆ و دراما كوردیەكان ئەو ڕۆڵەی جارانیان نەماوە هۆكارەكەشی روونە ئەویش پەخشكردنی دراما بیانیەكان تایبەت توركی وای لە دراما كوردیەكان كرد بینەری خۆی لە دەست بدات، ئەو درامایانە كاریگەری لەسەر هەستی نەتەوەی و لێكترازانی خێزانی بەرزبونەوەی رێژەی توندووتیژیش هەبووە بۆیە هەق وایە حكومەت رێگر بێت لە پەخشكردنی."
لە دوا قسەكانیدا باسی لە ئەو بەربەستانە كرد كە هاتونەت پێشی گووتیشی" ئێمەی مرۆڤ لە ژیانی رۆژانەماندا نەك هەر وەكوو هونەر بەڵكو وەك هەموو لایەنەكی ژیان ئاستەنگ و كێشەمان دێتەڕێ، بەتایبەتی هونەری نواندن لەبەر ئەوەی كارێكی جەماوەرییە پێویستی بە هەموو دەستێكی هونەری وەك، نووسین، دەرهێنان، نواندن، وێنەگرتن و مەكیاژ دیكۆر، بۆیە زۆر جار برینداربوومەو بەڵام زۆرینەش دەست خۆشیم لێ دەكەن.

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو