ماسكی خۆماڵی بۆ رزگار بوون لە پەڵەی روخسار

ماسكی خۆماڵی بۆ رزگار بوون لە پەڵەی روخسار

ئا/ هێمن رەشاد
روخساری مرۆڤ وەك باقی ئەندامانی دیكەی جەستەی پێویستی بە خۆراك و پرۆتین و ڤیتامین هەیە، پێویستە ئەو ڤیتامین و خۆراكانەی پێ ببەخشین كە پێستێكی تەندروست و سەرنج راكێشمان هەبێت.
‎5 ماسكی ماڵی بۆ لەناو بردنی پەلەی روخسار
‎بۆ لەناو بردنی پەلەی روخسار نابێت تەنها پەنا بۆ لێزەر و كرێمە گرانبەهاكان بەرین، دەتوانین بە كرێم و ماسكی خۆماڵی تا ئەندازەیەك ئەم پەلانە كەم رەنگتر و بەڵكو لە ناویشیان بەرین.
‎لە وێبسایتی (پیشگام نگاری) ئێرانی چەندین رێنەمایی بۆ ئەو كارانەی پێویستن بڵاو كراونەتەوە، رەنگە ئێوەش بزانن ماسكی روخسار، ئاسانترین و بێزیانترین رێگایە بۆ لەناو بردنی پەڵەی دەموچاو، زیبكە و سافكردنی پێست. لەم راپۆڕتەدا دەمانەوێت پێتان نیشان بدەین كە بەچ شێوەیەك و بەچەند ڕێگایەكی سادە و سوود وەرگرتن لەچەند ماسكێكی ماڵی بۆ روخسارتان لە دەست پەلەكانی دەموچاو دەرباز بن و پێستێكی ساف و بریقەدارتان هەبێت.
بەرلە هەموشتێك خراپ نییە بزانین كە هۆكاری دروستبوونی پەلە لەسەر دەموچاو چییە.
پێستی مرۆڤ رەنگ وەرگرتنی خۆی لە (هیمۆگلۆبین، كاروتنوئید، ملانووسیت) وەردەگرێت و لەم نێوانەدا، ملانین رۆڵی رەنگدارترو هۆكارێكی بەهێزتر لەسەر پێستمان دەبێت. ئەوكاتەی تیشكی خۆرمان بەردەكەوێت پێستمان بەدوو هۆكار ‎رەنگی دەگۆرێت، یا بەهۆی هەڵبژاردن یا بەهۆی ژێنێتیك، ئێستا ئەگەر پێستمان لە دەرەوە بەهۆی بەركەوتنی تیشكی خۆرەو هۆكارەكانی هەستیاری پتر بێت، یاخود لەناو جەستەدا و بەهۆی خواردنی هەندێك لە دەرمان و خواردنی نادروست دەبێتە هۆكار، رەنگە سێلولەكانی رەنگ سازی پێست ببێتە هۆكاری دروستبوونی پەلە لەسەر بەشەكانی لەش و دەم وچاو.
‎ناسراوترین شێوە بۆ دروستبوونی پەلە لەسەر دەموچاو، چ بۆ پیاوان چ بۆ ئافرەتان تیشكی خۆرە.
‎بەر بڵاوترین پەلەش لە نێوان ئافرەتاندا پەلەی دوای مندال بوونە واتە نیشانەكانی دوای دووگیانی.
‎هەروەها چەندین هۆكاری دیكە هەن بۆ دروستبوونی پەلە لەسەر دەم و چاو، ئەویش بریتییە لە تێپەر بوونی تەمەن یان بەساڵاچوون یا كێشەی ژێنێتیكی یا هەوكردنی زیان بەخش یاخود بەكار هێنانی دەرمانی كیمیای و خواردنی ناتەندروست و كەم خواردن، هۆكارەكانی نەخۆشی پێست، كێشەی هۆرمۆنی، كمبوونی ڤیتامینەكان و لەكۆتایشدا نوێبوونەوەی نەخۆشی ئاسم و كێشەی جگەر.
ئایا ماسك هیچ كاریگەریەكی هەیە بۆ لەناو بردنی پەلەی دەموچاو؟
‎ناتوانین ئینكاری ئەوە بین كە نوێبوونەوەی پەلەی دەموچاو وەك كابووسێك ئازار بەخشە. واتە پێویستە شێوازێكی باش و بێزیان بۆ لابردنی پەلەی دەمو چاو بدۆزینەوە، لێرەدا پرسیار دروست دەبێت كە ماسكی دەموچاو، چەند سوودی هەیە بۆ لەناو بردنی پەلەی دەموچاو رێگری كردن لە زیاد بوونیان؟ بهێلن با وەڵامی ئەم پرسیارە بەم شێوەیە وەڵام بدەینەوە: بەر لەوەی بۆ لەناو بردنی پەلەی دەموچاو بیر لە ماسك بكەینەوە، واباشترە بیر لە دانانی رجیمێكی سەلامەت و تەندروست بكەینەوە.
‎ماسكەكان كاریگەرییەكی فرەوانیان هەیە بۆ لەناو بردنی پەلەی دەمو چاو و كێشەكانی پێستی دەموچاو، بۆ ئەوەی كاریگەرییەكەی بەو شێوەیە بێت كە دەتەوێت پێویستە لە بەكار هێنانیاندا ئارام گربیت و بەردەوامیت هەبێت تا كاریگەرییەكانی بەشێوەیەكی بەرچاو دیار بێت.
‎ماسكەكانی خۆماڵی و ئەو ماسكانەی لە بازاڕ هەن هەر دوویان دەتوانن بۆ لەناو بردن و كم رەنگ كردنی دەموچاو و كاریگەر بن، ئەگەر دەتانەوێت لە نێوان ماسكەكانی ئامادە كە لە بازاڕەكان داهەن بۆ لەناو بردنی پەلەی كانی دمو چاو بەكار بهێنن، باشترە بەر لەكرین چاو لە تایبەتمەندییەكان و پێكهاتەكانی بكەن، پێویستە ماسكێكی شیاو بێت بۆ دەم و چاو.
ئەگەر پێتان باشترە شێوازی سروشتی بەكاڕ بێنن، باشتر وایە ئەو ماسكانەی خۆتان دروستی دەكەن بەكاری بهێنن، بەڵام ئاگادار بن لەكاتی بەكاڕ هێنانی ئەم ماسكە سروشتییانەی بەكاری دەهێنن پێویستە بەردەوام بن لە بەكار هێنانی ئەم ماسكانە بە درێژای دوو هەفتە بەشێوەیەكی بەردەوام بۆ ئەوەی بتوانێت چارەسەریان بكات .
‎ئەگەر لەكاتی بەكار هێنانی ماسكە سروشتییەكانی دژە پەلەی پێست پێداویستی بەكار هێنانی جوانكاری بەكار دەهێنن، پێویستە ئەو مادانە بەكاڕ بهێنن كە نابنە هۆی داخرانی كونیلەكانی پێست.
‎1 - ماسكی ترش
‎ئەگەر دەتانەوێ ئەو پەڵانەی بەهۆی تیشكی خۆرەوە دروست بوونە لابەرن، دەتوانن سوود لە ماسكی ترش ماڵی وەربگرن.
بۆ دروستكردنی ئەم ماسكە ماڵییە پێویستمان بە تۆزێك ماستی ترش، یەك كەوچكی چای زەردەچووە هەیە، لەگەڵ ماست تێكەڵ بكەن، 5 تا 10 خوڵەك لەسەر دەموچاوتان بیهێلنەوە ‎دواتر بە ئاوێكی شیلتێن روخسارتان بشۆن، پێویستە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بن.
‎2- ماسكی هەنگوین و سركە (خەل)
‎بۆ دابینكردنی ئەم ماسكە نایابە لە ماڵەوە، تەنها پێویستمان بە كەمێك هەنگوین و خەلی سپی یا سوور هەیە، هەر دووكیان تێكەڵ دەكەین و ئەوەندەی كە پێویستیمان پێیەتی لەسەر پەلەكانی دەموچاومان بڵاوی دەكەینەوە، ئەم ماسكە بۆ لەناو بردنی رەشای ژیر چاویش سوود بەخشە بەڵام ئاگادار بن ماسكەكە نەڕژێتە چاوتان .
‎3- ماسكی هەنگوین و شیری وشك
‎بۆ دابینكردنی ئەم ماسكە تەنها پێویستمان بە دووملاكی نا خواردن شیری وشك و دوو ملاكی نان خواردن ئاوی لیمۆ وچوار ملاك هەنگوین هەیە .
‎دوای تێكەڵ كردنیان ئەو بڕەی پێویستمانە لەسەر دەم و چاومان بڵاوی دەكەینەوە، دوای 20 خولەك بە ئاوێكی شیلتێن روخسارمان دەشۆین، دواتر تۆزێك ماستی سادە لە پێستمان دەدەین وماوەی 5 تا10 خولەك دەیهێلینەوە.
‎4- ماسكی ئالۆڤێرا
‎ئالۆڤێرا گیایەكە بۆ بریقەداركردنی هەموو جۆرە پێستێك بە سوودە و هێزیكی زۆری هەیە بۆ لەناو بردنی پەڵەی دەموچاو، زۆر رۆڵێكی باشی هەیە بۆ بەهێز كردنی رەنگدانەكانی پێست.
بۆ لەناو بردنی پەلەكانی دەموچاوتان پێوستیتان بە یەك دانە ئالۆڤێرا هەیە، لە ناوی ئەو گیایە جۆرێك لە لینجایی هەیە، دەری دەهێنن و لەسەر پێست بلاوی دەكەنەوە بۆ ماوەی 5 خولەك دەی هێڵنەوە پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆن .
‎5- ماسكی هەنگوینو پەتاتە
‎هەنگوین و پەتاتە تێكەڵەیەكی زۆركاریگەرە بۆ نەهێشتنی پەڵەی دەموچاو.
بۆ دروستكردنی ئەم ماسكە تۆزێك هەنگوین لەگەڵ ئاوی پەتاتە تێكەڵ دەكەن و لەسەر پێستان بلاوی دەكەنەوە، بۆ ماوەی 15 خولەك دەیهێڵنەوە و بە ئاوی سارد دەیشۆن .
‎پەتاتە پێستان بریقەدار دەكات، پەڵەكانی دەمو چاوتان لەناو دەبات، بەڵام بۆ دەركەوتنی كاریگەرییەكانی نابێ پەلە بەكەن.

 

زۆرترین بینراو