مامۆستایانی گرێبەست ئاگاداردەكرێنەوە

مامۆستایانی گرێبەست ئاگاداردەكرێنەوە

محەممەد مەحموود- رواندز : بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز لە ئاگاداری نامەیەكەدا، مامۆستایانی گرێبەست ئاگاداردەكاتەوە لە ماوەی دوورۆژدا بۆمەبەستی چاوپێكەوتن سەردانی بەشی خۆیەتی پەروەردەی رواندز بكەن.
لەم بارەیەوە سامان عەزیز، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پەروەردەی رواندز، بەزاری كرمانجی راگەیاند:" ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی گرێبەستی سنووری پەروەردەكەمان دەكەینەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی۱۳ - ۷ - ۲۰۲۰ ، كاتژمێر (00 :10) ی بەیانی، لەدیوانی پەروەردە لە بەشی خۆیەتیی و میلاك ئاماددەبن، بۆمەبەستی(چاوپێكەوتن).
سامان عەزیز، گووتیشی: پێویستە مامۆستایان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن، دوا وادەی چاوپێكەوتنیش ڕۆژی سێشەمە، رێكەوتی ۱٤ -۷ -۲۰۲۰، هەر مامۆستایەك لە ماوەی ئەو دوو رۆژە ئاماددە نەبێت ئەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.
بەرپرسی بەشی راگەیاندنی پەروەردەی رواندز باسی لەوەشكرد:" ئەگەر ڕۆژی سێشەممە، بووە پشووی فەرمی ئەوە مامۆستایانی گرێبەست، دەتوانن ڕۆژی چوارشەممە، رێكەوتی، ۱٥ -٧- ۲۰۲۰، سەردانی دیوانی پەروەردە بكەن.

زۆرترین بینراو