مامۆستایانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی

مامۆستایانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی

زاری كرمانجی-هەولێر: بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، مامۆستایانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی، ئەوەش بۆتە جێگەی خۆشحاڵی مامۆستایان.
لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، جگەلە تاوتوێ‌ كردنی چەند بڕیارێكی گرینگ بڕیاری بە هەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەستی سەربە وەزارەتی پەروەردە پەسەندكرا".
هاوكات هەر لە هەمان كۆبونەوەشدا یەكهەڵوێستی لایەنە كوردستانییەكان لە بەغدا و بابەتی پەیوەندیدار بە مووچە و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان چەند تەوەرێكی دیكە تاوتوێكرا.

زۆرترین بینراو