مامۆستایان بەیەك پۆشی ڕازی دەبن؟

مامۆستایان بەیەك پۆشی ڕازی دەبن؟

ماوەیەك پێش ئێستا باس لە یەكپۆشی مامۆستایان دەكران ئەم بابەتەش كاردانەوەی جیاوازی مامۆستایانی بەدوای خۆیدا هێنا،بەجۆرێك كەمن ئەو مامۆستایانەی لەگەڵ سیستەمی یەكپۆشین و زۆرن ئەوانەی ئەم بابەتە ڕەتدەكەنەوە ، ئەم بابەتە لەگەڵ ئەوەی وەك پێشنیار باسكراوە كەچی هەرزوو دەنگی ناڕەزایی لێ‌ بەرزبووەوە ، زاری كرمانجی لەسەر بابەتی پەكپۆشی مامۆستایان لەم راپۆرتەدا بۆچوونی مامۆستایانی وەرگرتووە.
راپۆرت: محەممەد مەحموود
لەسەرەتای راپۆرتەكەماندا مامۆستا پەیمان عوسمان گووتی " من بەلای خۆمەوەپێم باشە،لەبەرئەوەی كەسایەتی مامۆستارێك وپێك تربە دیار دەكەوی،لێرەمەبەستمان ئەوەنییەكەئێستامامۆستانارێكن، بەڵكومەبەست ئەوەیە كە مامۆستادیاردەبی بە جل وبەرگەكەیەوەو باشتر دەناسرێتەوە.
ئەم مامۆستایە گووتیشی" بۆچوونێكی تریشم هەیە لەسەر بابەتی یەكپۆشی ئەوەیش ئەوەیە كە فەرمانبەری قوتابخانەكان جل وبەرگیان جیاوازبێ لەگەڵ مامۆستایان، ئەوانیش یەكپۆشبن،بەڵام جیاواز لە وان ، بۆنمونە ئێمەی بەرێوەبەرو مامۆستا و فەرمانبەرانی باخچەی منداڵان باجمان لە ملە ڕەنگی ئۆیەكەی جیاوازە بۆنمونە بەڕێوەبەر سوورە ومامۆستا رەنگی ئۆیەكەی شینەوفەرمانبەران پەمەیە، ئەو جیاوازیەی ڕەنگەكانیش بۆناسینەوەمانە لە لایەن منداڵانی باخچەمان وكەس وكاریان و هەرمیوانێك كەسەردانمان بكات.
مامۆستا عەبدوسەلام رسوڵ فقێ حمد وەك بەشداربووێكی تری ئەم راپۆرتە گووتی " بابەتی یەكپۆشی تەنها لەبەر ئەوەی كە یەكسانی نیشان دەدات لە نێوان مامۆستایان ، هەژار و دەوڵەمەند تێدا وون دەبێت ،من بەباشی دەزانم ،لایەنێكی تری ئەم بابەتە ئەوەیە جل وبەرگی نەشیاو نامێنێت بەتایبەتی هی ئافرەتان كە دەبێتە سەرنج ڕاكێشی قوتابیەكانمان لەقوتابخانەكان.
مامۆستا ئارام ئیسماعیل وەك بەرێوەبەری قوتابخانەی رابون لەسۆران گووتی" جل وبەرگ پێوانە وبنەما نییە بۆ هەڵسەنگاندنی كەسایەتی، بۆیە یەكپۆشی بۆ مامۆستایان بە پێویست نازانم، بەڵام بەپێویستی دەزانم مامۆستایان ناچار بكرێن لە پۆشینی جل وبەرگێكی ڕێك و پێك، دوور لە ورووژاندنی هەستی قوتابی.
مامۆستا ئارام گووتیشی" بەڕای من بۆ بارودۆخی ئێستا زۆر بابەتی گرنگتر لە یەكپۆشی مامۆستایان هەیە، كە پێویستە یەكەمجار ئەو كێشانە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەوكات زەمینەسازی بكرێت بۆ یەكپۆشی مامۆستایان.
مامۆستا شوان حارس بەجۆرێك لەگەڵ بابەتی یەكپۆشی مامۆستایانە وەك خۆی ئاماژەی بۆدەكات و دەڵێت" من لەگەڵ یەكپۆشی مامۆستایانم،بەجۆرێك لەبەرامبەردا باشكردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان و شكۆی مامۆستایان و ڕێكخستنەوەی ئەرك و مافی مامۆسایان پارێزراوبێت.
مامۆستا هیمەت محەممەد عەلی بەرێوەبەری قوتابخانەی زێرینی كچان گووتی" من پێموایە بڕیارێكی لەم چەشنەیە جگە لەكەمكردنەوەی بەهای مامۆستاو بەكەمترسەیركردنی ڕۆڵی مامۆستا هیچ ئەنجامێكی تری نابێت.
مامۆستا خالید قادر بۆهەمان بابەتی یەكپۆشی مامۆستایان گووتی " من وەك مامۆستاێك شێوازی یەكپۆشی مامۆستایان بەباش دەزانم لەقوتابخانەكان .
ئەرخەوان عەزیز وەك توێژەری كۆمەڵایەتی لەسەرئەم بابەتە بەم جۆرە سەرنجەكانی خۆی دەخاتەروو " بەڕای من شتێكی زۆر باشە بۆ ئەوەی سەرنجی خوێندكار ڕانەكێشێت،مامۆستا ئەگەر شێوازی جل و بەرگەكەی یەك پۆش و سادە بێت زیاتر خوێندكارسەرنجی لای وانەكەو وتەكانی مامۆستا ئەبێت نەك روخساری،ئەگەر نەشتوانرا یەك پۆشی ئەنجام بدرێت ئەوا شێوازیكی سمپڵ و سادە دور لە خشڵ بابەتی جوانكاری ڕەچاو بكرێت بەتایبەتی بۆمامۆستایانی ئافرەت .

زۆرترین بینراو