مامۆستایەكی ئافرەت لە ماڵەكەی چارەسەری سەگە بریندارەكان دەكات

مامۆستایەكی ئافرەت لە ماڵەكەی چارەسەری سەگە بریندارەكان دەكات

زاری كرمانجی: ئافرەتێكی دانیشتووی شاری هەولێر، كەپیشەیی مامۆستایە، وەك ئەركێكی مرۆڤانە لەماڵەكەیدا چارەسەری سەگە زامدارەكان دەكات و داواكاریەكیش ئاراستەی لایەنە پەیوەدیدارەكان دەكات.
مامۆستا نازەنین بەهجەت شاكر، ئافرەتێكی دانیشتووی شاری هەولێر، رایگەیاند " ئەم سەگانەی بێ‌ خاوەن و سەرپەرشتن، كە بە سەگی سەر شەقام و بەڕەڵا ناودەبرین، پێویستیان بە ئاوڕ لێدانەوەیەكی جدی هەیە، چ لە ڕووی دابین كردنی خۆراك، چ لە لایەنی چارەسەری تەندروستی. بۆ ئەم مەبەستە وەك كارێكی مرۆڤانە سەرەڕای ئەوەی پیشەم مامۆستایە لە قوتابخانە دەوام دەكەم، لە هەمانكاتیشدا زیاتر لە ساڵێكە وەك چالاكوانێكی بواری ژینگەو و ئاژەڵ دۆست كار دەكەم. لەسەر ئەرك و خەرجی خۆم هەستاوم بە دابینكردنی خۆراك بۆ ئەم سەگانەو، چارەسەركردنیان كە لەسەر شەقامەكان بە هۆكاری جیاوازەوە زامدار دەبن".
مامۆستا نازەنین گووتیشی " دوای ئەوەی لەلایەن چەند چالاكوانێكی ژینگەپارێز لە دەڤەری سۆران، ئاگادار كراینەوە كە (٣) سەگی زامدار هەیە، پێویستیان بە یارمەتی و چارەسەری بەپەلە هەیە، كە هەندێكیان قاچیشیان لەدەستداوە، توانیم بە هاوكاری ئەوانەوە لەسەر خەرجی خۆم بیان گوازینەوە بۆ ماڵەكەم لە شاری هەولێر. لە رێگەی پزیشكی فێتەرنەری چارەسەریان بۆ ئەنجام دەدەین".
داواكاریش بوو، لەشارەوانی و پارێزگاری هەولێر شوێنێكیان بۆ دابین بكرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بیكەن بە شێڵتەرێك. بە مەبەستی چارەسەرو بەخێوكردنی سەگی بەڕەڵا، كە بە كارێكی مرۆڤانە ژینگەیی دەزانین".
لە لای خۆیەوە فەرید قادر، كە چالاكوانێكی بواری ژینگەیە لە شاری سۆران، بە زاری كرمانجی رایگەیاند "دوای ئەوەی هەواڵی زامداربوونی چەند سەگێكمان لەسنوورەكە بڵاوكردەوە، كە چەند سەگێك پێویستیان بە یارمەتی و چارەسەری تەندروستی هەیە، خۆشبەختانە م. نازانین، لە ڕێگەی بەناز خانی خوشكیەوە، كە دانیشتووی وڵاتی كەنەدایە، وەك كارێكی مرۆڤانە بە پیر دەنگمانەوە هات و، داوی كرد لەسەر خەرجی بەڕێزیان ئەم سەگانە بگوازینەوە بۆ شاری هەولێر و لە ئێستادا دەست كراوە بە چارەسەركردنیان.

زۆرترین بینراو