مامۆستا دلڤین شەماڵ: ساڵی ئایندەش زیانەكانی كۆرۆنا لەسەر كەرتی پەروەردە كۆتایی نایەت

مامۆستا دلڤین شەماڵ: ساڵی ئایندەش زیانەكانی كۆرۆنا لەسەر كەرتی پەروەردە كۆتایی نایەت

رەمەزان هەرنی – ئاكرێ : دلڤین شەماڵ ، یاریدەدەری قوتابخانەی ئازادی كچان لە ئاكرێ لە دیدارێكی زاری كرمانجیدا دەڵێت: بەشێوەیەكی گشتی ئەمساڵ زیانی زۆر گەورە بە كەرتی پەروەردەو خوێندن كەوت لە هەموو جیهان و هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی ماوەی نێوان تاقیكرنەوەو دابران لە خوێندن زۆر بوو كە ئەمەش بەخراپی بۆ قوتابی گەرایەوە،لەبەر ئەوەی لەلایەك مەترسی كۆرۆنای لەسەر بوو لەلایەك بروای نەدەكرد كە تاقیكرنەوە ئەنجام دەدات یان نە بۆیە دوو دڵ بوو سەرەڕای مانەوە لەماڵدا زیانی زۆری هەبوو بۆ قوتابی و تێكچوونی بەرنامەی خوێندن زۆربەی خێزانەكان قەرەباڵغن و چوونە دەرەوە قەدەغەبوو، قوتابی ناچاربوو لەماڵە بخوێنێت و نەشوێنی گونجاو هەبوو نەكاتی خوێندن ، بۆیە ئەمساڵ زیان گەیشتە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان.
مامۆستا دلڤین گوتیشی : ئەو زیانانەی ئەمساڵ گەیشتنە پڕۆسەی خوێندن نابێت بەهیچ شێوەیەك پشت گوێ بخرێت پێویستە قەرەبوو بكرێنەوە بۆ گشت قۆناغەكانی خوێندن بەهۆی ئەوەی زۆربەی وانەكان ئەمساڵ نەخوێندران و قوتابی تاقیكرنەوەی تەنیا لە كۆرسی یەكەم كرا ، باقی وانەكان مانەوە بۆیە قوتابی ئەمساڵ كەم زانیاریە لەسەر وانەكان و وەك پێویست نەیتوانی سود لە گشت وانەكان وەرگرێت ، سیستەمی ئۆنڵاین و ئەلیكترۆنی بەدیلی خوێندن نەبوو، بەڵام رێگە چارەیەكی نەچاری بوو لەبەر كۆرۆنا بەڵام هەموو قوتابیەكان نەیان توانی سوود وەرگرن لە سیستەمی ئەلیكترۆنی و ئۆنڵاین لەبەر چەند هۆكارێك" وەك نەبوونی ئامێری مۆبایلی زیرەك و ئایپاد و لاپتۆپ.
لەهەمووی گرنكتر نەبوونی هێلی باشی ئەنتەر نێت لە هەموو ناوچەیەك كە ئەمانە هەموو بە زیانی قوتابی شكانەوە.
مامۆستا دلڤین ئاماژەی بەوەشكرد" پێویستە جگە لە پەروەردەو قوتابخانە بۆ ساڵی نوێی خوێندن دایك و باوك رۆڵی مامۆستا ببینن لەگەڵ قوتابیەكان بۆ ئەوەی بەلایەنی كەم بەشێك لە وانە نەخوێندراوەكان قەرەبوو بكرێنەوە لە هەمانكاتدا زیانەكانی كەمتر بكرێنەوە بەهۆی ئەوەی زیانی ئەمساڵ كۆرۆنا گەیاندەیە كەرتی پەروەردە بەهیچ شێوەیەك بۆ ساڵی نوێ كۆتایی ناهێت و بەردەوام دەبێت ئەگەر كۆرۆناش نەمێنێت زیانەكانی بۆ چەند ساڵێك لەسەر پەروەردە دەمێننەوە .

بیروڕا

زۆرترین بینراو