مانگی داهاتوو دەست بە پڕۆژەی نەخۆشخانەی 25 قەلەوێری سیدەکان دەکرێتەوە

مانگی داهاتوو دەست بە پڕۆژەی نەخۆشخانەی 25 قەلەوێری سیدەکان دەکرێتەوە

 

زاری کرمانجی- سیدەکان: نزیكەی حەوت ساڵە لە شارەدێی سیدەكانی سەر بە شارۆکەی سۆران، پڕۆژەی نەخۆشخانەیەكی 25 قەلەوێری بەهۆی قەیرانی دارایی كاركردنی تێدا ڕاگیراوە و هاووڵاتییانی دەڤەرەكەش داوا لە حكومەت دەكەن هەوڵی تەواو بدات بۆ وەگەڕستنەوەی ئەو پڕۆژەیە و تەواو بوونی بە پێویست دەزانن .

د . زێدان رەشید برادۆستی ئەندامی پەڕڵەمانی كوردستان بە زاری کرمانجی گووت"  سەبارەت بە پڕۆژەی نەخۆشخانەی 25 قەلەوێری سیدەکان,  لەبودجەی ساڵی 2021 حكومەتی هەرێمی كوردستان جێگیر كراوە,  بوددجەکە رەوانەی پەرلەمان دەكرێ بۆ پەسەندكردنی، خەلكی دەڤەری برادۆست دڵنیا دەكەینەوە، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ وەرگرتنی رەزامەندی دارایی و دابین كردنی بوددجەی پێویست بۆ تەواو كردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەكە".

لاب خۆشیەوە, فیراس کاکەمین بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاراسن و بەڵێندەری پڕۆژەی نەخۆشخانەی سیدەکان بە زاری کرمانجی راگەیاند" پڕۆژەی نەخۆشخانەی سیدەکان دووای دانانی بەردی بناغە و جێبەجێ کردن 17ی کارەکان, بەهۆی قەیرانی دارایی نەتوانراوە ئەوکات تەواو بکرێت و کارەکان  ڕاگیرا, خۆشبەختانە ڕەزامەندی لەسەر پڕۆژە دراوە .

زیاتر گووتی"   ئەگەر حکومەت بوددجەی پێویستمان بۆ دابین بکات, لە پلانمادایە لە سەرەتای مانگی داهاتوو 1 - 4 - 2021 دەست بەکارەکان بکەینەوە, بە دڵنیاییەوە پڕۆژەکە تەواو دەکەین .  

دووپاتی کردەوە"  پڕۆژەی نەخۆشخانەی 25 تەختی سیدەکان, دوو نهۆمە و کۆمەڵێک تایبەت مەندی هەیە, گوژمەی 3 ملیار و 555 ملیۆن دیناری بۆ دیاری کراوە, سەربارەی ئەوەی بەشێکی زۆری کارەکانمان کردووە, بەڵام هێشتە یەک دینارمان وەرنەگرتووە, بەڵام حکومەت نیازی باشە و ئومێدمان وایە بوددجەمان بۆ خەرج بکرێت تا پڕۆژەی نەخۆشخانەکە تەواو بکەین". 

لە سەنتەری ناحیەی سیدەكان , تەنها یەك بنكەی تەندرووستی لێ یە، ئەویش چەندین كەم و كوڕی تێدایە و سەرباری ئەمەش هیچ جۆرە نەشتەرگەریەك لەو بنكە تەندرووستییە ناكرێت، هاووڵاتییانی دەڤەرەكە بە ناچاری روو لە سۆران و هەولێر دەكەن.

زۆرترین بینراو